English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... كارگه‌یه‌كى به‌رهه‌مهێنانى ئاو داده‌خرێت
2019-11-14 [09:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی قایمقامی سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، ئاشكرای كرد، به‌هۆى نه‌شیاوى بۆ خواردنه‌وه‌و ده‌رنه‌چونى له‌تاقیگه‌دا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى كارگه‌ى ئاوى مه‌گنالایف له‌گوندى میره‌دێى سه‌ربه‌ناحیه‌ى وارماوا  داده‌خات .

 

لیژنه‌ى به‌دواداچونى به‌رهه‌مهێنانى ئاوى له‌ده‌به‌نراوى سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى دواى پشكنین و دڵنیابونه‌وه‌ له‌نه‌شیاوى ئاوه‌كه‌ بۆخواردنه‌وه‌ و به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ قائیمقامیه‌تى قه‌زاى شاره‌زور و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌ى وارماوا دواى ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌كه‌موكوڕیه‌كانى و پابه‌ند نه‌بوون به‌ جێبه‌جێكردنى مه‌رج و ڕێنماییه‌كان كارگه‌ى ئاوى مه‌گنالایف له‌گوندى میره‌دێى سه‌ربه‌ناحیه‌ى وارماوا داخست.

 

به‌پێى ڕاپۆرتى لیژنه‌ى به‌دواداچونى به‌رهه‌مهێنانى ئاوى له‌ده‌به‌نراو كه‌ چاودێرى كۆى پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنان و عه‌مباركردن و گواستنه‌وه‌ى ئاو له‌بتڵ و په‌رداخ و ده‌به‌دا ده‌كات هۆكاره‌كانى داخستنى كارگه‌كه‌ ده‌رنه‌چونى به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌تى له‌پشكنینى تاقیگه‌یدا له‌گه‌ڵ بونى ئاژه‌ڵ له‌كارگه‌كه‌دا كه‌ڕێگه‌ پێدراو نیه‌و له‌ڕوى ته‌ندروستیه‌وه‌ نه‌شیاوه‌.

 

به‌بڕیارى قائیمقامى سلێمانى كارگه‌ى مه‌گنالایف داده‌خرێت تا پابه‌ندى سه‌رجه‌م مه‌رج و ڕێنماییه‌كانى كاركردن ده‌بێت.

 





ئەم هەواڵە 1834جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad