English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق ... زیاتر له‌ هه‌زار و 600 خۆپیشانده‌ر ئازاد كران
2019-11-14 [10:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


كه‌ناڵی ئارتی رووسی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ زیاتر له‌ 1600 له‌م خۆپیشانده‌رانه‌ی بۆ تاوان ده‌رچوون، ئازاد كران.

وتیشی، ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی تۆمه‌تی تێكدانی موڵكوماڵی گشتی و تایبه‌تی به‌سه‌ردا ساغ نه‌بووه‌ته‌وه‌ ئازاد كران و ژماره‌كه‌یان بریتییه‌ له‌ 1648 كه‌س.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ پۆلیسی عێراق و فریاگوزاران ئاشكرایان كرد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌ ئه‌نجامی هه‌وڵی كشاندنه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران بۆ كه‌مپی سه‌ره‌كی ناوه‌ڕاستی به‌غدا،‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان چوار خۆپیشانده‌ریان كوشت و 52 كه‌سی دیكه‌یان له‌ به‌غدا بریندار كرد.

سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌ كرد، سێ خۆپیشانده‌ر به‌ گازی فرمێسكڕژێن كوژران دوای ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ به‌ر سه‌ریان كه‌وت، خۆپیشانده‌ری چواره‌م به‌هۆی به‌ركه‌وتنی بۆمبی ده‌نگی له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

زیاتر لە 20 رۆژە خۆپیشاندانەکان لە بەغدا دەستیان پێکردووەتەوە و شەقامەکان پڕن لە خۆپیشاندەران، رۆژانە رووبەڕووبوونەوە و پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روودەدات.

 

بەهۆی خۆپیشاندانەکان تاوەکو ئێستا زیاتر لە 300 خۆپیشاندەر کوژراون و بەهەزاران خۆپیشاندەری دیکەش بریندارن.

 





ئەم هەواڵە 4900جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad