English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ یه‌كه‌مجار هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی روسیا ده‌گه‌نه‌ شاری قامیشلۆ
2019-11-14 [11:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ سوریا ژماره‌یه‌ك هه‌لیكۆپته‌ر له‌ بنكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی روسیا له‌ حه‌میم بۆ شاری قامیشلۆ گوازرانه‌وه‌.

كه‌ناڵی زفیزدا كه‌ كه‌ناڵێكی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیایه‌، وتی، ژماره‌یه‌ك هه‌لیكۆپته‌ری هێزی ئاسمانی روسی گه‌یشتنه‌ فرۆكه‌خانه‌ی شاری قامیشلۆ كه‌ له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی حه‌میمه‌وه‌ هاتبوون، ماوه‌ی گه‌شته‌كه‌یان پێ"ج كاتژمێری خایاندووه‌.

كه‌ناڵه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌، ئه‌و هه‌لیكۆپته‌رانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌ قامیشلۆ ده‌مێننه‌وه‌ تاكو كاریان پێ هه‌بێت.

له‌ فرۆكه‌خانه‌ی قامیشلۆ دڵنیایی بۆ هێرشه‌كانی ئاسمانی هه‌یه‌، بۆیه‌ سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی جۆری "پانتسیر" بۆ فرۆكه‌خانه‌كه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌.

هه‌لیكۆپته‌كانی هێزی ئاسمانی روسیا به‌شداری گه‌ڕانه‌كانی سنوری سوریا ده‌كه‌ن.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 3388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad