English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەر وەبەرهێنەرێك لە تەواوكردنی پڕۆژەكان كەمتەرخەم بێت، سزا دەدرێت
2019-11-16 [11:13 AM]

ZNA- هەولێر


حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پارەی بۆ ئەنجامدانی 181 پڕۆژەی رێگاوبان تەرخان كردووە و پێویستە تاوەكو 15/12 تەواو بكرێن، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەش دەڵێ، هەر وەبەرهێنەرێك لە ئەنجامدانی پڕۆژەكان كەمتەرخەم بێت، سزا دەدرێت و پڕۆژەكەش دەدرێتە وەبەرهێنەرێكی دیكە.

سدقی ئامێدی، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری رێگاوبان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "شەو و رۆژ كار دەكرێت بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژانەی پارەیان بۆ تەرخان كراوە پێش هاتنی وەرزی سەرما تەواو بكرێن، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو بەڵێندەران ئاگادار كراونەتەوە  بە مەرجێك كەشوهەوا لەبار بێت و باران نەبارێت، چونكە باران ببارێت ئاستەنگمان بۆ دروست دەكات".

ئامێدی گوتیشی: "هەر وەبەرهێنەرێك كارەكانی خۆی لە وادەی دیاریكراودا تەواو نەكات، سزا دەدرێت و پڕۆژەكەی لێ وەردەگیرێتەوە و دەدرێتە بەڵێندەرێكی دیكە تا تەواوی بكات".

ناوبراو باسی لەوە شكرد، زۆرینەی پڕۆژەكان تەواو بوون و تەنها بەشێكیان نەبێت، كە ئەوانیش لە كاتی خۆیدا تەواو دەكرێن.





ئەم هەواڵە 3439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad