English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە رۆژی جیهانی لێبوردەییدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پێکهاتە ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
2019-11-16 [12:30 PM]

ZNA- هەولێر


ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٩/١١/١٦ لە رۆژی جیهانی لێبوردەییدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پێکهاتە ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان کرد.

شاندەکە لە نوێنەری ئاینەکانی ئیسلام، مەسیحی، ئێزیدی، کاکەیی، زەردەشتی، سابيئەی مەندایی و بەهائی پێکهاتبوون، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئایینی و لێبوردەیی لە هەرێمی کوردستان کرا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە ئایینەکان تەواوکەری یەکترن و ئامانجیان رێنیشاندانی مرۆڤە بۆ رێگەی راست. گوتیشی یەکێک لە رووە گەشەکانی ئەزموونی هەرێمی کوردستان کە هەمیشە مایەی شانازی ئێمە و ستایشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، ئەو بەیەکەوەژیان وتەباییەیە کە لە نێوان پێکهاتە ئاینییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختیشی لەوە کردەوە کە کوردستان نیشتمان و ماڵی هەموومانە و پێویستە هەموومان کار لەسەر گەشەپێدانی هزری میانەڕەوی و بەیەکەوەژیان لە هەرێمی کورستان بکەین و هەموو رۆژێکمان رۆژی بەیەکەوەژیان و لێبوردەیی بێت.

 





ئەم هەواڵە 1729جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad