English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دهــۆك ڕکابەرە بۆ بەدەست هێنانی نازناوی شاری ئاشتی جیهانی
2019-11-17 [05:28 AM]

ZNA-هەولێر


پارێزگای دهــۆك ڕکابەری چوار شاری جیهانی دەکات بۆ بەدەست هێنانی نازناوی شاری ئاشتی جیهانی.

لە کێبڕکێیەکی نێوان 34 شاری بەناوبانگی جیـهان شاری دهـۆك ڕکاباری لەگەڵ چوار شار دەکات بۆ بەدەست هێنانی نازناوی شــاری ئاشتی جیهانی و لەم بارەیەوە سـالم عوبێد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بۆردی کارووباری مرۆیی لە شاری دهۆك لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسی دا گوتی شاری دهۆك لە لایەن ڕێکخراوی شارەوانیەکانی هۆڵەندا VNG هەڵبژێردرا .

هەروەها گوتی ئەمە یەکەم جارە دهۆك بەشداری ئەم کێبڕکێیە دەکات و پێشبینی دەکرێت پلەی یەکەم لەسەر ئاستی جیهان بەدەست بهێنی چونکە شاری دهۆك لەم چەند ساڵی دوایی دا سەدان هەزار ئاوارەی لە خۆگرتووە و لە ڕێگای بۆردی کارووباری مرۆیی BRHA گــەورەتریــن خزمەتی پێشکەش ئاوارەکانی کردووە و بووەتە شاری پێکەوە ژیــان.

 





ئەم هەواڵە 1420جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad