ZNA- هه‌ولێر
قایمقامى قه‌زاى سۆران ده‌ڵێ، سبه‌ى دووشه‌ممه، نووسینگه‌ى پاسپۆرتى سۆران ده‌كرێته‌وه و، ده‌رهێنانى یه‌كه‌م پاسپۆرتیش بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدێك ده‌بێت.
كرمانج عزه‌ت، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیان: "سبه‌ى دووشه‌ممه، كاتژمێر 11ى پێش نیوه‌ڕۆ، نووسینگه‌ى پاسپۆرتى سۆران به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێم و، پارێزگارى هه‌ولێر و قایمقامى هه‌ر چوار قه‌زاى سۆران و ڕه‌واندوز و مێرگه‌سۆر و چۆمان، به‌رپرسى فهرمانگهكانى سنووره‌كه ده‌كرێته‌وه".
قایمقامى سۆران گوتیشی: "له‌م نووسینگه‌یه ده‌رهێنانى پاسپۆرت و نووێكردنهوه ده‌كرێت و، بینا و كهوپهل و دانانى كارمه‌نده‌كان ته‌واو بووه، ئه‌مڕۆش وهفدى هونه‌رى به‌غدا هاتوون و، هه‌ر ئه‌مڕۆش ئه‌وان كاره‌كانیان ته‌واو ده‌بێت و، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌كه‌ش ده‌رهێنانى یه‌كه‌م پاسپۆرت بۆ ماڵى كهسوكارێكى شه‌هید ده‌بێت".
كرمانج عزه‌ت ده‌شڵێ: "كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى پاسپۆرت له سۆران هه‌نگاوێكى زۆر گرینگ و به‌سووده بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه و، زیاتر له 340 هه‌زار كه‌س له سنوورى هه‌رچوار قه‌زا له كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌كه سوودمه‌ند ده‌بن".
ئەم هەواڵە 1573جار خوێندراوەتەوە |