ZNA-ههولێر
(Spotify)تایبەتمەندییەکی نوێی بەردەستکرد کە ڕێگە بە بەژداربووان دەدات لیستی گۆرانی بۆ گەشتە ڕێگا دوور و درێژەکان درووست بکەن تایبەتمەندییە نوێیەکە ناوی (Soundtrack your Ride) ئەلبومێکی گۆرانیت بۆ درووست دەکات تاوەکو لە کاتی گەشتی ڕێگا دوورەکاندا گوێیان لێ بگریت. تایبەتمەندییەکە لە ڕێگەی سایتی (Spotify) لە دیسکتۆپ بەکاردێت، بەڵام ئەلبوومە درووستکراوەکان ڕاستەوخۆ زیاد دەکات بۆ هەژماری (Spotify) کەت و دەتوانیت لە سەکۆ جیاوازەکاندا گوێ لە گۆرانییەکانی نێو ئەلبومەکە بگریت تایبەتمەندییە نوێیەکە داوات لێ دەکات مەودا یاخود کاتی خەمڵێندراوی ئەو گەشتە دیاری بکەیت کە وا بڕیارە ئەنجامی بدەیت، لە پاشان هەندێک پرسیاری دیکەی پەیوەندیدار بە ئارەزوو و جۆری ئۆتۆمبێلەکەت لێ دەکات بۆ ئەوەی ئەلبوومەکەت بۆ درووست بکات. تایبەتمەندییەکە ئەلبوومی گۆرانییەکان بە پێی حەزەکان و پرسیارە داواکراوەکان درووست دەکات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad