English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... بڕێكی زۆر پسكیت له‌ناوده‌برێت
2019-11-18 [01:53 AM]

ZNA - هەولێر


 

له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر پسكیتدا گیراوه‌ كه‌ ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ڵێت؛ له‌ پشكنین ده‌رنه‌چووه‌ بۆیه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌ناویده‌به‌ن و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌شی ده‌گرنه‌به‌ر‌.

 

به‌ گومانی خراپبوون و نه‌شیاوی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر پسكیتدا ده‌گرێت و به‌نوسراوی فه‌رمی ره‌وانه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات بۆ پشكنین و به‌دواداچوون، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ (700) حه‌وت سه‌د كارتۆنی پێنج كیلۆیی پسكیتی (تك نان)دا گیراوه‌ كه‌به‌رواری به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی به‌31/2ی2020 نوسراوه‌، له‌كاتێكدا رۆژه‌كانی مانگی 2 ناگاته‌ 30رۆژ،  نمونه‌ی پسكیته‌كه‌ ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ده‌كرێت بۆ پشكنین.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی وه‌ڵامی پشكنینی پسكیته‌كه‌ی به‌ ( له‌به‌ر ئاسایی نه‌بوونی به‌رواره‌كه‌ی، شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌ ) داوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌نی لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوون ئه‌و پسكیتانه‌ی له‌ پشكنین ده‌رنه‌چوون له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاریی یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

 

لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، داوا له‌ دایكان وباوكان ده‌كات به‌وریاییه‌كه‌ی زیاتره‌وه‌ ئاگاداری ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌بن مناڵه‌كانیان له‌ دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌یكڕن، له‌كاتی هه‌بوونی گومان له‌سه‌ر هه‌ر خوارده‌مه‌نییه‌ك له‌ڕێی ژماره‌ (07708677777) یاخود له‌ په‌یجی تایبه‌تی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 3952جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad