English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبەى ئه‌نجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى ڕادەگەیەنرێت
2019-11-18 [01:57 AM]

ZNA - هەولێر


 

وەزارەتى خوێندنى باڵا رایگەیاند، ئەنجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ کاندیدان و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنێت.

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەراگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، تێیدا محمد حوسێن سەرۆکی لێژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانی زمانی ئینگلیزی و ڕێکخستنەوەی کارو چالاکیەکانی سەنتەرەکانى زمان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، سبەى سێشەممە ڕێکەوتى (١٩/١١/٢٠١٩) ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرەکانى زمانى  زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ کاندیدان و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى لەلایەن سەنتەرەکانەوە ڕادەگەیەنرێت، کە لە ڕێکەوتى (٩تا١٤)ى نۆڤێمبەرى ٢٠١٩ تاقیکردنەوەى بەشداربوان بۆ سەرجەم ئاستەکان بەڕێوەچوبو.

 

سەرۆکی لێژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانی زمانی ئینگلیزی و ڕێکخستنەوەی کارو چالاکیەکانی سەنتەرەکانى زمان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ کاندیدان و خوازیاران دەتوانن سەردانى سەنتەرەکان یان وێب سایتى سەنتەرەکانى زمان و وێب سایتى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامەکانیان. هەروەک وتیشى لە دواى دەرچونى ئەنجامەکان بۆ ماوەى ٤٨ سەعات کاندیدان و خوازیاران دەرفەتیان لە پێشە بۆ پەلپ گرتن لە ئەنجامەکانیان تاکو کۆتایى دەوامى فەرمى ڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى (٢١/١١/٢٠١٩).

 

د. محمد حوسێن ڕاشیگەیاند لە داهاتویەکى نزیکدا خولى نوێى ئاستەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى بەسیستمێکى تازە لەسەرجەم سەنتەرەکانى زمانى زانکۆکان دەستپێدەکاتەوە.

 





ئەم هەواڵە 2761جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad