English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی دەزگای دادی ئێران: هاووڵاتی ناچێتە ڕیزی ئاژاوەگێڕەوە
2019-11-18 [02:14 AM]

ZNA - هەولێر


 

ئایەتۆڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای دەزگای داد ئاماژەی بە ڕووداوەکانی پاش جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی کونترۆڵکردنی بەکارهێنانی سووتەمەنی لە وڵات دا و وتی، ڕیزی خەڵکی ئێران لە ڕیزی ئاژاوەگێڕان جودایە، وتیشی، بنەمای ئەم گەڵاڵەیەی ژێرخانێکی یاسایی هەیە و لە یاسای بەرنامەی شەشەمی گەشە و سیاسەتە گشتییەکان نیزام کە لەلایەن ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتیشەوە پەسەند کراوە و جەخت لەسەری کراوەتەوە.

ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی وتیشی، گەڵاڵەکە لە بنەمادا یاساییە بەڵام چۆنیەتی کارپێکردنی باسێکی ترە و پێش هەموو شتێک دەبوو ڕازی کردنی ڕای گشتی و نوخبەکانی کۆمەڵگا بۆ ئەم گۆڕانکارییە لە بەرچاو بگیردرایەت.

سەرۆکی دەزگای دا وێڕای ڕەخنە گرتن لە چۆنییەتی جێبەجێ کردنی پڕۆژەکە زیادی کرد نیگەرانیی خەڵک بە هۆی شی نەکردنەوەی پڕۆژەکە و تێنەگەیشتن لە گەڵاڵەکەیە. ئێستاش پێداویستیێکی زۆر جیدییە کە میدیاکان، ئابووریناسان و وەزیرانی پێوەندیدار لە هەر ڕێگایێکی مومکینەوە پڕۆژەکە بۆ خەڵک لێکبدەنەوە.

باسی لەوەش كرد، خەڵکی بەڕێزی ئێران لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە هەرکات لەبارەی هەر بابەتێکەوە قانێع کراون لەگەڵ بڕیارەکانی نیزام بوون و لەم بابەتەشدا گومانم نییە ئەگەر قانێع بکرێن هاوڕا دەبن.

سەرۆکی دەزگای دا ئەوەشی خستەروو، هاووڵاتییانی ئێرانی ناچنە ڕیزی ئاژاوەگێڕانەوە و تێکدانی سامانی گشتیی و ئاگرتێبەردانی بانکەکان و خۆف خستنە دڵی هاونیشتمانیان، سزایێکی سەختی بەدواوەیە.

لە کۆتاییدا ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی هیوای خواست کە بە سەبر و کۆشش و هەوڵدانەوە نیگەرانیی خەڵک چارە بکرێت و دوژمنان بێ هیوا بکرێن.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 2632جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad