English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەرجی توند بۆ شۆفێرانی تەکسی دادەندرێت
2019-11-19 [05:03 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


وەزارەتی گواستنەوە بە هاوکاری چەند لایەنێکی حکوومی رێنمایی و مەرجی توند بۆ شۆفێری تەکسی دادەنێن ، هه‌روه‌ها هه‌ر شوفێرێک ده‌بێت فۆرمی ئه‌ستۆپاکی ئه‌نجامنه‌دانی تاوان له‌ فه‌رمانگه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوان بهێنێت و بیسه‌لمێنێت هیچ تاوانێکی ئه‌نجامنه‌داوه‌.

سەلاح جەوهەر بەرێوەبەری گشتی گواستنەوە، لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە باسی راگەیاند: لەمەوداهەر هاوڵاتیەک بیەوێت کاری شۆفێری تەکسی بکات دەبێت کۆمەڵێک مەرج و رێنمایی تێدابێت، فۆڕمێک لە بەرێوەبەرایەتی گواستنەوەی پارێزگاکان دەدرێت بەهەر خاوەنی تاکسیەک ، دواتر دەبێت ببردرێتە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی شارەکان، بەپێی تۆماری بابۆمەتری پشتڕاست بکرێتەوە کەوا فەرمانبەرە یان فەرمانبەر نیە، پاشان دەچێتە ئاسایشی گەڕەگ ئەوانیش پشتگیری دەکەن، پاشان دەچێتە بەڵگەی تاوان".

ئه‌و گوتیشی: هه‌ر شوفێرێک ده‌بێت فۆرمی ئه‌ستۆپاکی ئه‌نجامنه‌دانی تاوان له‌ فه‌رمانگه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوان بهێنێت و بیسه‌لمێنێت هیچ تاوانێکی ئه‌نجامنه‌داوه‌و ئه‌وانه‌ی پێشینه‌ی تاوانکاریان هه‌یه‌، به‌پێی ئه‌و سیسته‌مه‌ رێگایان پێنادرێت له‌مه‌ودوا کاری شوفێری تاکسی بکه‌ن.

سەبارەت به‌ پەنجەمۆری بەشی بەڵگەی تاوان سەلاح جەوهەر ده‌ڵێت:" بۆ ئەوەیە پێشینەی تاوانی هەیە یان نیەتی ، ئەگەر پێشینەی تاوانی هەبێت وردەکاریەکەی دەنوسرێت لەسەر فۆڕمەکە" .

ئانو جەوهەر عەبدولمەسیح، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند: ناکرێت کەسێک تاوانکاریی هەبێت و رێگەی بدەین بە ناوی شوفێری تەکسییەوە ژیانی خەڵکی بخاتە مەترسییەوە، بۆیە دوای تەواوبوونی مامەڵەکانی ئەو کات لای ئێمە باج و کارتی زانیاری دەدەینێ، ئەو کارتە لە سێ جێگای بەردەم سەرنشینەکە لە سەر داشبوڵی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە و لە کوشنی بەردەم هەردوو سەرنشینەکەی پشتەوەی تەکسیەکەش دادەنرێت ،سەرنشینەکان راستەوخۆ هەموو زانیارییەکانی تایبەت بە ناو و وێنەی شوفێر و ژمارەی تابلۆی تەکسیەکە و ژمارەی تەلەفۆنەکانی ئاسایش و پۆلیس و توندوتیژی دژ بە ئافرەتانی تێدایە، لە کاتی هەر سەرپێچیەک دەتواندرێت راستەوخۆ ئاگاداری لایەنی پەیوەندیدار بکرێتەوە، تەنانەت کەسێک دەتوانێت وێنەیەکی فۆتۆی ئەو کارتە بە مۆبایل بگرێت و بۆ خانەوادەکەی بنێرێت، کە ئەو لەگەڵ ئەو تەکسیدا سەفەری کردووە".

ئێستا زیاتر لە 80 هەزار تەکسی لە هەرێمی کوردستان هەیە، بە گوتەی سەڵاح جەوهەر دوای پەیڕەوکردنی ئەو سیستەمە تازەکە ژمارەیەکی زۆری تەکسی کەم دەبێتەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 9424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad