English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک ده‌ستی پێكرد
2019-11-19 [05:16 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەمڕۆ سێشەممە 19-11-2019 دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک دەستیپێکرد و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رۆژی یەکەمی دیدارەکەدا ئامادەبوو و رایگەیاند، ئەو دۆخەی لە عێراق دروستبووە بەهۆی ناکۆکییە نێوخۆییەکانەوە بووە، خۆپیشاندەران و خەڵکی عێراقیش داوای خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی دەکەن و ناکۆکییەکانی ناوچەکەش کاریگەریان لەسەر دۆخی عێراق هەبووە.

 

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت "لە ماوەی 16 ساڵی رابردوو لە عێراق کۆمەڵێک دۆسیە هەبووە کە ئەو حکومەتانەی بەدوای یەکدا هاتوون زیاتر کاریان لەسەر کێشە سیاسییە گەورەکان کردووە، وەک شەڕی داعش و کێشەکانی ئەمریکا و ئێران. لەکاتێکدا دەبوایە بیرێک لە کێشە نێوخۆییەکان بکرێتەوە. خەڵک ئێستا دەیەوێت کێشە خزمەتگوزارییەکانیان بۆ چارەسەربکرێت و ئەوان چیدیکە گرنگی بەو بابەتانە نادەن کە دەرەکین، ئەوەی بەلای ئەوانەوە گرنگە خۆشگوزەرانی و خزمەتە و دەیانەوێت ژیانی کەسە نزیکەکانیان گرنگی پێبدەن".

 

قوباد تاڵەبانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی "ساڵی 2014 کوردستان رووبەڕووی زۆر قەیران بووەوە و عێراق لە خراپترین دۆخدا بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی، شەڕی داعش شۆکێک بوو بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان. دواتر ژمارەیەکی زۆر ئاوارە روویان لە هەرێمی کوردستان کرد و وەک دەبینین ئێستا کە دهۆک یەکێکە لەو شارانەی پێشوازی لە ژمارەیەکی زۆر ئاوارە کردووە".





ئەم هەواڵە 1465جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad