English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوسراو بۆ حكومه‌ت كراوە 26 هەزار كەس مووچه‌ی بۆ بڕێته‌وه‌
2019-11-19 [05:19 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بڕیار وایە  لە شوێنی 20 هەزار كەمئه‌ندامی دەرنەچوو لە لیژنەكان یان كۆچكردوو، كەمئەندامی تازە تۆمار بكرێت كە ژمارەیان زیاتر لە 26هەزار كەسە.  

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی كە لە 5ی 11ی 2019 بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران نێردراوه‌، ئاماژە بەوەكراوە،  كە 26 هەزار و 309 كەس لە دوای ساڵی 2013وە تۆماركراون بە كەمئەندام بەڵام مووچەیان نیە.

له‌نوسراوه‌كه‌شدا ئاماژەی پێكراوه‌ بەپێی راپۆرتێكی ورد لە ساڵی 2013وە بۆ 2019 نزیكی 20 هەزار كەمئەندام و خاوەنی پێداویست تایبەت بەهۆی ئەوەی لە پشکنین دەرنەچونەوە یان مردون یان دوو موچەیان هەبوە و موچەیەکیان بڕدراوە.

وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی داوای كردووە ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی بدات  لەسەر دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی تۆماری نوێی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت.

وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دووپاتی كردۆتەوە پاش كردنەوەی پڕۆسەی تۆماركردنەكە داوادەكەن لیژنەیەكی باڵا لە وەزیری دارایی و تەندروستی و كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنكی و بەداداچوون پێك بهێندرێت بۆ دانانی رێكاری پێویست بۆ تۆماری نوێی كەمئندامان.

کوێستان محەمەد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە باسی راگەیاند: نوسراوی دەستپێكردنەوەی تۆماری نوێی كەمئەندامان دراوەتە ئەنجومەنی وەزیران و چاوەڕوانی فەرمان دەكەن.

كوێستان محه‌مه‌د گوتیشی:  پێشووتر سەرۆكی حكوومەت لەسەر ئەو بابەتە بەشێوەی زارەكی رەزامەندی خۆی بە وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی راگەیاندووە.

مووچەی كەمئەندامان لەنێوان 120 بۆ 150 هەزار دینارە و زیاتر لە 100 هەزار كەسیش لێی سوودمەندن.

 





ئەم هەواڵە 5320جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad