English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پلانێك: زه‌برێكی ئه‌تۆمی چینی 50 ملیۆن ئه‌مه‌ریكی ده‌كوژێت
2019-11-19 [10:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وتارێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریكی باس له‌وه‌ ده‌كات، چین پلانی هه‌یه‌، له‌ تۆڵه‌ زه‌برێكی به‌هێزدا، به‌موشه‌كی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هێرش بكاته‌ سه‌ر چه‌ند شارێكی ئه‌مه‌ریكی.

به‌پێی ئه‌و وتاره‌، چین پلانی هه‌یه‌ به‌ 20 مووشه‌كی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هێرش بكاته‌ سه‌ر شاره‌ كه‌ناراوییه‌كانی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات و ناوه‌ڕاستی رۆژئاوای ئه‌مه‌ریكا، به‌پێی نوسه‌ری وتاره‌كه‌ به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ ره‌نگه‌ نزیكه‌ی 50 ملیۆن كه‌س بكوژرێن.

راگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م هه‌واڵه‌یان به‌ "هه‌واڵێكی ره‌ش" له‌قه‌ڵه‌م دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا چین خاوه‌نی مووشه‌كی بالیستییه‌ له‌ توانایدایه‌ بگاته‌ ئه‌مه‌ریكا.

له‌ پلانه‌كه‌ مووشه‌كی جۆری DF-5 به‌كار دێت كه‌ به‌ مووشه‌كی پێشكه‌وتوو داده‌نرێت، راگه‌یاندكاران پێیان وایه‌ به‌ر له‌ 10 ساڵ ئه‌و پلانه‌ داڕێژراوه‌، له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌مڕۆ چین ده‌توانێت مووشه‌كی له‌مجۆره‌ له‌ ژێرده‌ریاییه‌كانیه‌وه‌ ئاراسته‌ بكات.

زۆربه‌ی بۆچوونه‌كان ده‌ڵێن، پلانه‌كه‌ بۆ وه‌شاندنی گورزی تۆڵه‌یه‌ له‌ كاتی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا لێدانێكی به‌هێز له‌ ئه‌مه‌ریكا بدات.

چین موشه‌كێكی نوێ جۆری DF-41 تاقی ده‌كاته‌وه‌، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له‌ ناوه‌ڕاستی چین هه‌ڵبدرێت ئه‌وا ئه‌و مووشه‌كه‌ ده‌گاته‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی ئه‌مه‌یكا ته‌نها فلۆریدا نه‌بێت.

 

rt





ئەم هەواڵە 5866جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad