ZNA-هەولێر
بەھۆی پابەند نەبونی بە مەرج وڕێنماییە ژینگەییەکانەوە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەیەکی قیر دادەخات تائەو کاتەی سەرجەم مەرجەکان جێبەجێ دەکات.
تابان محەمەد، سەرۆکی لیژنەی ژینگەی سەربەلیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەھۆی پابەند نەبوونی بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و پیسکردنی ژینگە، لیژنەکان کارگەی قیری ئاکار لەکانی شەیتانی سنوری ناحیەی بازیان دادەخات.
گوتی؛ نەبونی سەوزایی و سیاج بۆ کارگەکە و بەکارھێنانی ئاو لەکەسارەکەدا کەدەبێتە تۆزێکی زۆر لەناو کارگەکەدا و ژینگە پیس دەکات ئەو ھۆکارانەن کەبونە ھۆی داخستنی کارگەی قیری ئاکار
گوتیشی؛ بەپێی رێنماییەکانی کارکردن لەکاتی مۆڵەت پێدان بەکارگەکان، رواندنی درەخت و چاندنی رێژەیەک سەوزایی دەکرێت بەمەرج بەسەریەوە بۆیە پێویستە پابەندبێت پێوەی، بەڵام کارگەی قیری ئاکارپابەند نەبوەو سەرپێچی کردووە.
تابان محەمەد، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ژینگە ئاماژەی بۆش ئەوەکرد؛دوای چەندین جار ئاگادار کردنەوە لە سەرپێچیەکانی بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی کارگەی ئاکار دادەخرێت تائەو کاتەی سەرجەم مەرجەکانی کارکردن جێبەجێ دەکات.
ئەم هەواڵە 2011جار خوێندراوەتەوە |