English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بێرنارد كۆشنه‌ر: هه‌میشه‌ سه‌رسامم به‌ هه‌رێمی كوردستان
2019-11-19 [11:02 AM]

ZNA-هەولێر


وەزیری پێشووی دەرەوەی فەڕەنسا، بێرنارد کۆشنەر، لە میانی پانێڵێکدا لە دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، رایگەیاند، لە ساڵی (١٩٧٤) ھاتمە کوردستان، ئەو کاتە کوردستان وەک ئێستا نەبوو، دھۆک لادێیەکی بچووک بوو و ئێستا زۆر پێشکەوتووە.

بێرنارد کۆشنەر گوتیشی: زۆر سەختە ئاشتی لە ناوچەیەکی پڕ لە ناسەقامگیریی بێتە دی، ئەمە کاری زۆری دەوێت.

بەشێکی قسەکانی ئەو وەزیرەی پێشووی فەڕەنسا، تایبەت بوون بە ناکۆکییەکانی نێوان ئەوڕوپا و رووسیا، لەم بارەیەوە گوتی: ئەوڕوپا یەکگرتوو نەبووە و ناکۆکیی زۆری ھەیە، رۆڵی رووسیا تا دێت زیاتر دەبێت و رووسیا توانی ھەرێمی قرم داگیر بکات و کێشەی لەگەڵ ئۆکراینا ھەیە، بەڵام یەکێتیی ئەوڕوپا نەیتوانیوە رووبەڕووی ببێتەوە.

ھەروەھا گوتی: زۆر ئاسانە لەگەڵ پوتن قسە لە بارەی رەوشی ئەم ناوچەیە بکرێت، بەڵام قورسە لە بارەی ئەوڕوپاوە قسە بکرێت.

کۆشنەر باسی لە ئەزموونی خۆی کرد و گوتی: کاتێک پۆستی وەزیری دەرەوەم وەرگرت، زۆر بڕوام بە خۆم بوو، کە رۆڵی گەورەم ھەبێت لە چارەسەری کێشەکان، بەڵام کاتێک پۆستێکی گەورە وەردەگریت، ئەستەمە بتوانین ھەموو ئەوەی دەتەوێت جێبەجێی بکەیت.

سەبارەت بە رۆڵی فەڕەنساش گوتی: ھەمیشە فەڕەنسا لە کوردستان یاریزانێکی گرنگ بووە و رۆڵی ھەبووە. بە تایبەتی لە سەردەمی میتران، کە زۆر دۆستی کورد بوو و روانگەی تایبەتی بۆ پرسی کورد ھەبوو. روانگەکەشی زیاتر مرۆیی بوو، نەک سیاسی.

ھەروەھا گوتی: زۆر ئەستەم بوو لە سەردەمی سەددام حوسێن، داوا لە عێراق بکرێت، ماف و خواستی خەڵکی کورد لەبەرچاو بگرێت.

ئاماژەی بەوەش دا، لە حەفتاکانی سەدەی رابردوودا، کە دھۆک وەک گوندێکی بچووک بوو، ھیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان نەبوو، بەڵام ئێستا ئەو پەیوەندییانە گەشەیان کردووە و پەیوەندیی زۆر لە نێوان ھەردوو پارچەی کوردستاندا ھەیە.





ئەم هەواڵە 2029جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad