English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروست دەکرێت و پێشكەش بە خەڵكی كەمدەرامەت ده‌كرێت
2019-11-19 [11:15 AM]

ZNA- هه‌ولێر


دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح  وەزیری ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێ کردن رایدەگەێنێت   بەشێک لە پڕۆژە ستراتیژیەکانیان تەواوکردنی رێگا دوو سایدەکان و تەواوکردنی ١٢ ھەزار یەکەی نیشتەجێ بونە لەماوەی چوار ساڵی داھاتوودا. 


دەشڵێت ، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای نێوان شارەکان رێژەیەکی باش کاریان تێدا ئەنجام دراوە بەپێی ئەو راپۆرتانەی لەسەر پڕۆژەکان بەدەستمان دەگات و بەپێی ئەو سەردانە مەیدانییانەش کە خۆم بۆ سەر پڕۆژەکان دەیکەم، بە ئومێدین زۆربەی زۆری پرۆژەکان کە ٧٠ رۆژی بۆ تەرخان کراوە، تەواو دەبن.

دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح  وەزیری ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێ کردن بەگۆپاری گوڵانی راگەیاندوە کە  ژمارەیەکی باش لە پڕۆژە ستراتیژییەکان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بودجەیان بۆ تەرخان کراوەتەوە کە ئەمساڵ و ساڵی داھاتو کاریان تێدا دەکرێت و بەپێی بەرنامەی خۆی تەواو دەبێت.


 ھەروەھا ئاماژەی بەوەش کردووە کە، بەرنامەمان داناوە کە لەماوەی چوار ساڵی داھاتو ھەمو ئەو پڕۆژانەی نیشتەجیکردن کە لەساڵانی رابردو کە دەستیان پێ کراوە، بەڵام بە ھۆی قەیرانی دارایی وەستاون، بیانخەینەوە کار و جێبەجێ بکرێن کە ئەمانەش نزیکەی ٩ ھەزار یەکی نیشتەجێبونە، سەرەڕای ئەو ٩ ھەزار یەکەی نیشتەجێبونە لە پلانمان ھەیە بۆ دروستکردنی ٣ ھەزار یەکەی دیکەی نیشتەجێبون، ئەمەش واتە تا کۆتایی کابینەی نۆیەم ١٢ ھەزار یەکەی نیشتەجێبون ئامادەبێت و پێشکەش بە خەڵکی کەمدەرامەت بکرێت لە ھەرێمی کوردستانە





ئەم هەواڵە 2893جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad