English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی: چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد به‌شێكی گرنگی ئاشتییە‌ له‌ ناوچه‌كه‌
2019-11-20 [05:19 AM]

ZNA – هەولێر


لە دووەم رۆژی دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە شاری دهۆك، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وتارێکی لەبارەی دۆخی ئەمنی ناوچەکە پێشکەشکرد.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدارەكەدا گوتی: "كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌ك هه‌ر ئاسایش و په‌یوه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی تووشی قه‌یران كردووه‌، به‌ڵكو بۆ سه‌ر ئاشتی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی گه‌وره‌ و جیهانیش بووه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌، ئه‌وه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌گوزه‌رێت، ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كی كۆن و نه‌خشه‌ی جیۆسیاسی دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانییه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی سیاسی له‌ ناوچه‌كه‌ بێ چاره‌سه‌ر هێشته‌وه‌  له‌وانه‌ش دۆزی كورد".

بارزانی دەشڵێت: "دۆزی كورد، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ و چاره‌سه‌ركردنیشی به‌شێكی گرنگی ئاشتییه‌ له‌ ناوچه‌كه‌، هه‌روه‌ها كێشه‌ی پێكهاته‌ی دیكه‌ش دوای جه‌نگ سه‌ریان هه‌ڵدا".

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاشكراشیكرد: ناكۆكی مه‌زهه‌بی و نه‌بوونی كه‌لتووری لێبوورده‌یی و پێكه‌وه‌ ژیان هۆكارێكی دیكه‌ی كێشەیە لەناوچەكەدا، ئه‌م مه‌ترسییه‌ كه‌ به‌ هۆی تێگه‌یشتنی ده‌مارگیری مه‌زهه‌بی و عه‌قڵییه‌تێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كۆن به‌ ئه‌نقه‌ستیش كه‌ڵكی لێوه‌رگیراو و هاندرا تاكو ببێته‌ زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ گه‌رمكردنی شه‌ڕ و ململانێی له‌ ناوچه‌كه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.

 





ئەم هەواڵە 2347جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad