English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌نه‌دا له‌بواری توێژینەوەى زانستى هاوكاری كه‌رتی خوێندنی باڵا ده‌كات
2019-11-20 [09:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر



له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانسی كه‌ وێنه‌یه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا ده‌ڵێت، ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگه‌ڵ مەجید دەڵا ڕاوێژکارى بازرگانى کونسوڵخانەى کەنەداو خضر صبیحات بەرپرسى بەشى بازرگانى کونسوڵخانەى کەنەدا كۆبووه‌وه‌، له‌ دیداره‌كه‌ ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت ئامادەى بون، باس له‌ خوێندن قوتابیانی كورد له‌ وڵاتی كه‌نه‌دا كرا، هه‌روه‌ها بەبایەخەوە باس لە گرنگى هاوکارى کەرتى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان کرا.

 

لە دیدارەکەدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى جەختى کردەوە کە وەزارەتەکەمان خوازیارى پەیوەندى بەرفراوانە لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوەکانى کەنەدا، بەتایبەت لە بوارى ئاڵوگۆڕى مامۆستایان و خوێندکاران و قوتابیان و ئەنجامدانى توێژینەوەو پرۆژەى هاوبەش لە بوارەکانى وزەو سامانە سروشتیەکان و دیراساتى جینۆساید و توێژینەوەى کشتوکاڵى و بوارە پزیشکییەکان، هەروەها ڕەخساندنى دەرفەتى راهێنانى پیشەیى لە بوارە جیاجیاکاندا بۆ مامۆستایانى زانکۆ.

 

ئارام محمد قادر دوپاتیکردەوە ئەو کەسانەى لە وڵاتى کەنەداوە دەیانەوێت لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان درێژە بەخوێندن بدەن، ئێمە بەخۆشحاڵیەوە هاوکارو پشتیوانیان دەبین، بۆ ئەمەش زانکۆکانمان هەمو هاوکارى و کارئاسانیەکیان پێشکەش دەکەن. بەتایبەت ئەوانەى توێژینەوە لە بوارەکانى پەیوەندار بە مێژو و کەلەپورى کوردو رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئەنجامدەدەن. وەزیرى خوێندنى باڵا وتیشى: هیوادارین وڵاتى کەنەدا دەرفەتى ڕاهێنانى پرۆفیشاناڵ بۆ مامۆستایانمان لە زانکۆکانى کەنەدا بڕەخسێنن، بەتایبەت لەبوارە تەکنیکیەکان و بوارە جیاجیاکان.

 

لەلایەن خۆشیەوە ڕاوێژکارى بازرگانى کونسوڵخانەى کەنەدا لەپاڵ دەربڕینى خۆشحاڵى خۆى بەم دیدارە، ئاماژەى بە هاوکارى وڵاتەکەى کرد بەمەبەستى هەماهەنگى نێودەوڵەتى بەتایبەت لەبوارى توێژینەوەى زانستى، بۆ ئەمەش بەبایەخەوە باسى لە گرنگى هاوکارى کەرتى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان کرد.

 

 





ئەم هەواڵە 1342جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad