English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سرور بارزانی: حكومه‌تی ئێستای عێراق به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی خراپییه‌كان نییه‌
2019-11-20 [10:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ زانكۆی ئه‌مه‌ریكی - كوردستان له‌ دهۆك به‌شدار بوو و رایگه‌یاند، كارده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌پێی ده‌ستور، وتیشی، خۆپیشانده‌رانی عێراق مافی خۆیانه‌ نیگه‌رانییه‌كانیان ده‌رببڕن، خۆپیشانده‌ران شایسته‌ی ژیانێكی باشترن.

له‌ چوارچێوه‌ی خشته‌ی كاره‌كانی ئه‌مڕۆی دیداره‌كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دیبه‌یتێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ و وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری تایبه‌ت به‌ هه‌لومه‌رج و بارودۆخی ناوچه‌كه‌ ده‌داته‌وه‌ و پرسه‌ گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و كێشه‌ و شه‌ڕ و ئاواره‌بوونی خه‌ڵك و كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ناوچه‌كه‌ شیده‌كاته‌وه‌.

مه‌سرور بارزانی وتی، ئامانجمان خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكه‌ و توانیومانه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوو ئاستی گه‌نده‌ڵی زۆر كه‌م بكه‌ینه‌وه‌، كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بیرۆكراسی و رۆتین ده‌كه‌ین، ده‌مانه‌وێت ئاستی ئابوری هه‌رێمی كوردستان به‌رز بكه‌ینه‌وه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، پشتیوانی سه‌قامگیرین و دژی به‌ریه‌ك كه‌وتنین، كارده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌پێی ده‌ستور، ته‌واوی سیسته‌می عێراق كێشه‌ی هه‌یه‌، هیچ هاوڵاتییه‌كی عێراقی هه‌ست ناكات عێراقییه‌، وتیشی، حكومه‌تی ئێستای عێراق به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی خراپییه‌كان نییه‌، خۆپیشانده‌رانی عێراقیش مافی خۆیانه‌ نیگه‌رانییه‌كانیان ده‌رببڕن، پشتیوانی داواكارییه‌كانیانین.

باسی له‌وه‌ش كرد، كێشه‌ سیاسی و ئابوورییه‌كان هۆكاری ئاواره‌بوونی خه‌ڵكه‌، به‌هۆی خراپی خزمه‌تگوزراییه‌كان ئاواره‌كان دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئارامی و پارێزراوی، خه‌ڵك روو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئێمه‌ داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، یارمه‌تیمان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هاوكاری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران بكه‌ین. هه‌روه‌ها یارمه‌تیان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی خۆیان. ئه‌گه‌ر ده‌ستنه‌كرێت به‌ دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان ئه‌وه‌ ئه‌سته‌م ده‌بێت. بێجگه‌ له‌وه‌ش دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ پێویسته‌كان گرنگه‌. ئه‌مه‌ش به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی عێراقه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌ هاوكاری بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌. هیوادارم وه‌ك ئه‌ركێكی ئاكاریانه‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌یان ببنین و وه‌ك ئه‌ركێك له‌ ئه‌ستۆیانه‌ یارمه‌تیمان بده‌ن.

روونی كرده‌وه‌، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆشایی دروست ده‌كات، په‌یوه‌ندی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ روسیا هه‌یه‌.

مه‌سرور بارزانی وتی: داعش كۆتایی نه‌هاتووه‌، ئاسایش و ئارامی نه‌بێت تیرۆر گه‌شه‌ ده‌كات.

 

 





ئەم هەواڵە 1399جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad