English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نابێت توركیا ئەوە لەبیر بكات كە لە شەری دژی داعش كورد باشترین ھاوپەیمانی ئەمەریكا بووە
2019-11-21 [07:33 AM]

ZNA-هەولێر


لینزی گراھام، سیناتۆری ئەمەریکا جەختدەكاتەوە، نابێت توركیا ئەوە لەبیر بكات كە لە شەری دژی داعش كورد باشترین ھاوپەیمانی ئەمەریكا بووە و دەشڵێت، واشنتن دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەنقەرە ئاسایی بكاتەوە و گوتیشی: "هیوادارم ‌ ئێمه‌ و توركیا رێگایه‌ك بدۆزینه‌وه‌ تاوەکو كێشەکان‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت توركیا ئێف 35 هه‌ڵبژێرێت له‌جیاتی ئێس 400ی رووسی و نابێت توركیا ئه‌و پرسه‌ ئاڵۆزتر بكات".

ئاشکرایکرد: "ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێت، له‌باره‌ی ده‌ڤه‌ری ئارامیش له‌ سووریا، نابێت نیگه‌رانییه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی توركیا له‌رێگای سه‌ربازییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت".

دووپاتیشکردەوە، باشترین رێگه‌چاره‌ بۆ دروستكردنی ده‌ڤه‌ری ئارام ئه‌وه‌یه‌، هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ نێوان هه‌سه‌ده‌ و توركیا جێگیر بكرێت و ئێمه‌ نابێت ئه‌وه‌مان بیر چێت كه‌ كورد باشترین هاوپه‌یمان بووه‌ له‌شه‌ڕی دژ به‌ داعش.

k24





ئەم هەواڵە 1189جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad