English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... بۆ رێگريكردن له‌ دیارده‌ى سواڵكردن چەند بڕیارێك دەركرا
2019-11-21 [11:01 AM]

ZNA - هەولێر


قائیمقامیه‌تى سلێمانى به‌هاوكارى لایه‌نه‌ په‌یوندیداره‌كان رێكاره‌كانى رێگريكردن له‌ دیارده‌ى سواڵكردن توندتر ده‌كه‌نه‌وه‌ و قائیمقامى سلێمانیش ده‌ڵێت بۆ رێگريكردن له‌م دیارده‌یه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن و هه‌نگاوى كردارى بنرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ دیوانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان به‌ڕێوه‌چوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ ئاماده‌بونى نوێنه‌رى دادگا و داواكارى گشتى سلێمانى و پۆلیس و ئاسایش و نوێنه‌رى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و زۆربه‌ى لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند: سواڵكردن له‌ هه‌رێمى كوردستان بووه‌ته‌ دیارده‌یه‌كى گه‌وره‌ و بۆ رێگركردن پێویستى به‌ هه‌وڵ و هه‌نگاوى جدییه.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، زیاتر 90% ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌ سلێمانى سواڵده‌كه‌ن خه‌ڵكى سلێمانى نین، به‌ڵكو زۆربه‌یان به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب و خه‌ڵكى وڵاتانى ده‌وروبه‌رن.

وتیشى، له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا له‌ سلێمانى هه‌نگاوى گرنگ و پێویست نراوه‌ بۆ رێگریكردن له‌ دیارده‌ى سواڵكردن و قائیمقامیه‌تى سلێمانى له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته‌دایه‌ كه‌ ئێستا بووه‌ته‌ دیارده‌ و كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان، بۆ رێگریكردن له‌ دیارده‌كه‌ و دانانى سنورێك له‌ به‌رده‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ سواڵ ده‌كه‌ن  قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند: ئه‌ركى هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌ هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن و پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ نه‌هێشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و دیارده‌یه‌, چونكه‌ به‌پێى ئه‌و به‌دواداچونانه‌ى كه‌ كراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ له‌پشت دیارده‌كه‌وه‌  تاوانى تر ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ كاریگه‌رى مه‌ترسیدارى ده‌بێت له‌سه‌ر لێكترازانى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ هه‌رێمى كوردستان.

پاش تاوتوێكردنى دیارده‌كه‌ بڕیاردرا بۆ رێگریكردن له‌ دیارده‌كه‌ له‌ سلێمانى له‌ زووترین كاتدا ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بگیرێته‌به‌ر:

1.هه‌ڵمه‌تێكى هۆشیارى  گشتى رێكبخرێت به‌تایبه‌ت له‌رێگه‌ى میدیا و مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ هاوڵاتیان له‌ مه‌ترسیه‌كانى پشت دیارده‌كه‌ ئاگاداربكرێته‌وه‌.

2. هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سلێمانى به‌ هاوكارى لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ چه‌ند رۆژى ئاینده‌دا هه‌ڵمه‌تێكى فراوان رێكده‌خه‌ن بۆ رێگرى له‌ دیارده‌كه‌.

3.یاسا به‌ركاره‌كانى تایبه‌ت به‌ رێگریكردن له‌ دیارده‌ى سواڵكردن كاراتر بكرێنه‌وه‌ و له‌م رووه‌وه‌ دادگاكان و داواكارى گشتى رۆڵى گرنگى خۆى ببینێت.

4.له‌رێگه‌ى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى و لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ به‌دواداچون بكرێت بۆ شوێنى مانه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ سواڵ ده‌كه‌ن .

5.به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگری له‌ بازرگانیكردن به‌و كه‌سانه‌ى كه‌ سواڵ ده‌كه‌ن به‌ تایبه‌تى منداڵان بكرێت.

6.رێگرى له‌و كه‌سانه‌ بكرێت كه‌ له‌ ترافیكه‌كان شت ده‌فرۆشن و له‌پاشت ئه‌وه‌وه‌ سواڵده‌كه‌ن.

 





ئەم هەواڵە 1294جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad