English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بیناى چایخانه‌ى شه‌عب له‌سه‌ر شێوازێكى كه‌له‌پورى نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌
2019-11-25 [03:41 AM]

ZNA - هەولێر


 

قایمقامی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، تێیدا دەڵێت، بیناى چایخانه‌ى شه‌عب و نهۆمى دووه‌مى باڵه‌خانه‌كه‌ له‌سه‌ر شێوازێكى كه‌له‌پورى نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌ و به‌ته‌واوبونى سیمایه‌كى شارستانى سه‌رنجراكێش ده‌به‌خشێته‌ ناوه‌ندى بازاڕى شارى سلێمانى .

ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌ قۆناغه‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بیناى چایخانه‌ى شه‌عب له‌ سلێمانى ده‌ستى پێكردووه‌ و لیژنه‌ى شوێنه‌وارى سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى سه‌رپه‌رشتى كاره‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ ده‌كەن.

نیاز حه‌سه‌ن ئه‌ندازیارى بیناسازى و ئه‌ندامى لیژنه‌ى شوێنه‌وارى سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند: ته‌واوى كاره‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بیناكه‌ له‌ژێر چاودێرى لیژنه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دیزاینى بیناكه‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ كارى له‌سه‌ر كراوه‌ و  به‌پێى دیزاینه‌كه‌ دووباره‌ بیناى چایخانه‌ى شه‌عب له‌سه‌ر شێوازێكى كه‌له‌پورى كۆنى سلێمانى نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌, ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد بیناكه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا موڵكى حكومه‌ته‌و به‌پێى گرێبه‌ستێكى یاسایى له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت و به‌شى ناوه‌وه‌ى چایخانه‌ى شه‌عب له‌سه‌ر شێوازى ئێستاى ده‌مێنێته‌وه‌ و ته‌نها رووكارى پێشه‌وه‌ى بیناكه‌ نۆژه‌نده‌كرێته‌وه.

نیاز حه‌سه‌ن ئه‌ندامى لیژنه‌ى شوێنه‌وارى سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ووتیشى : كاره‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بیناكه‌ به‌دوو قۆناغ به‌ڕێوه‌ده‌چێت  قۆناغى یه‌كه‌م نهۆمى سه‌ره‌وه‌ى بیناى چایخانه‌كه‌ به‌ته‌واوى له‌سه‌ر ئه‌ركى ئه‌و كه‌سه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ حكومه‌ت هه‌یه‌ نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌ و ئێستا كاره‌كانى له‌ قۆناغى كۆتایدایه‌و پاشان ده‌كرێت به‌ كافتریا , قۆناغى دووه‌میش نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رووكارى پێشه‌وه‌ى بیناكه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاینده‌دا و دواى رێكه‌وتنى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و موڵكانه‌ى كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سنورى ماسته‌ر پلانه‌كه‌وه‌ له‌سه‌ر شێوازێكى كه‌له‌پورى نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌ , ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى شوێنه‌وار  ووتیشى : لیژنه‌كه‌یان به‌ووردى چاودێرى كاره‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ ده‌كات سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانى كلتورى تێدا ره‌چاو كراوه‌ و به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ له‌سه‌ر شێوازێكى كه‌له‌پورى كۆنى سلێمانى و به‌سودوه‌رگرتن له‌ هونه‌رى ته‌لارسازى سیمایه‌كى شارستانى جوان ده‌به‌خشێته‌ به‌رده‌ركى سه‌راو ناوه‌ندى نێو بازاڕى شارى سلێمانى .





ئەم هەواڵە 4336جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad