English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌م خۆراكانه‌ خۆت له‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بپارێزه‌
2019-11-26 [01:30 AM]

هەولێر ــ ZNA



ئاماره‌كان پشتڕاستی ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ له‌ هه‌ر 13 خوله‌كێك له‌ دنیا، ژنێك به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكه‌وه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌دات، توێژه‌ر و زانایانیش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی قوربانیان به‌م په‌تایه‌، زۆرترین گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه‌ و گرنگترین ڕێگایش بۆ خۆپاراستن له‌ تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ بۆ سیسته‌مێكی خۆراكی ته‌ندروست ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر به‌ گوێره‌ی ته‌مه‌ن و ڕه‌نگی پێست و بۆماوه‌یی خێزان ده‌گۆڕێت، زۆرتریش ئه‌گه‌ری تووشبوونی ئه‌و ژنانه‌ هه‌یه‌، كه‌ جگه‌ره‌كێشن و خواردنه‌وه‌ كحوولییه‌كان ده‌خۆنه‌وه‌.

توێژینه‌وه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر ژنان ئه‌م خۆراكانه‌ی خواره‌وه‌ بخۆن، ئه‌وا ده‌توانن به‌ ته‌واوی خۆیان له‌ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك دوور بخه‌نه‌وه‌ و ئه‌م خۆراكانه‌ به‌ باشترین پارێز ناو ده‌به‌ن.

یه‌كه‌م: كوارگ، بڕێكی زۆر ڤیتامین Dی تێدایه‌ و مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ی سنگ و مه‌مك به‌ ته‌واوی كه‌م ده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌ی ڕۆژانه‌ بیخۆن.
له‌ هه‌ر 13 خوله‌ك ژنێك به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌مرێت
دووه‌م: چه‌ره‌زات، چه‌وری دروست و بێ زیان له‌ چه‌ره‌زاته‌كان بوونیان هه‌یه‌، هه‌وكردن له‌ جه‌سته‌ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌ و مه‌ترسی تووشبوون به‌مجۆره‌ی شێرپه‌نجه‌ له‌ مرۆڤ دوور ده‌خه‌نه‌وه‌.

سێیه‌م: چه‌وری ماسی، به‌ تایبه‌ت چه‌وری ماسی سه‌له‌موون و ماسییه‌ ده‌ریایییه‌كان به‌ گشتی، ڕێژه‌یه‌كی زۆری ترشه‌چه‌وری ئۆمێگا3یان تێدایه‌، ئه‌م ترشه‌ چه‌ورییه‌ زۆرترین سوودی بۆ مرۆڤ هه‌یه‌ و له‌ تووشبوون به‌ سه‌رجه‌م جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌ مرۆڤ دوور ده‌خاته‌وه‌.

چواره‌م: په‌تاته‌ی شیرین، بێتاكارۆتینی تێدایه‌ كه‌ باشه‌ بۆ چاو و كه‌مكردنه‌وه‌ی تووشبوون به‌ مه‌ترسییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ به‌ گشتی.





ئەم هەواڵە 8758جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad