English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەتاتەی کووڵاو لاوازت دەکات
2019-11-27 [11:23 AM]

هەولێر ــ ZNA


په‌تاته‌ یه‌كێكه‌ له‌ خۆراكه‌ به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌، به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌ كانزاكان و ماده‌ خۆراكییه‌كان له‌ زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كان ده‌مانپارێزێت و به‌دوورمان ده‌گرێت.

 

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "healthyeating" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ سووده‌كانی په‌تاته‌ی كوڵاو ده‌كات و ده‌ڵێت، توێژه‌رانی بواری ته‌ندروستی ڕایان گه‌یاندووه‌ كه‌ خواردنی په‌تاته‌ی كوڵاو به‌بێ خوێ و به‌بێ هیچ جۆره‌ ماده‌یه‌كی تر به‌سووده‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش و چه‌وری زیاده‌ی جه‌سته‌.

 

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ بۆ په‌تاته‌ی كوڵاو ئه‌نجام دراوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌، ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی زیاده‌ و چه‌وری، چونكه‌ كالۆری كه‌می تێدایه‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ جۆره‌ها پێكهاته‌ كه‌ ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی خێرا چه‌وری جه‌سته‌ بتوێنێته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی خراپ بۆ سه‌ر جه‌سته‌ جێ بهێڵێت.

 

ئه‌و پێكهاتانه‌ی له‌ناو په‌تاته‌ی كوڵاودا هه‌ن، له‌ توانایاندایه‌ په‌ستانی خوێن كه‌م بكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها په‌تاته‌ چه‌ندان پێكهاته‌ی خۆراكی گرنگی تێدایه‌ وه‌ك "فۆسفۆر و پۆتاسیۆم و مه‌گنسیۆم" كه‌ زۆر گرنگن بۆ به‌هێزكردنی ئێسك، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینه‌كانی "B وC" كه‌ جه‌سته‌ به‌هێز ده‌كات و یارمه‌تی خانه‌كانی خوێن ده‌دات و خوێن زیاد ده‌كات.





ئەم هەواڵە 9055جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad