English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەنگوین چارەسەری ئەم نەخۆشیە مەترسیدارە دەکات
2019-11-27 [01:18 AM]

هەولێر ــ ZNA


بەپێی ئەنجامی توێژینەوە پزیشكییەكان دەركەوتووە هەنگوین سودێكی زۆری بۆ تەندروستی لەش هەیە و دەتوانێت چارەسەری چەند نەخۆشییەك بكات لە نێوانیشیاندا نەخۆشی شێرپەنجە. 

بەڕای پسپۆڕەكان پێكهاتەكانی هەنگوین كاریگەرییەكی زۆری لەسەر خانەكانی لەش دروست دەكەن و كار و چالاكییەكانیان ڕێكدەخەن، هەروەها گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان ڕادەگرن.

 

بەپێی چەند توێژینەوەیەك كە چەند پسپۆڕێكی نەخۆشی شێرپەنجە ئەنجامیانداوە تێیدا هەنگوینیان كردووە بەسەر چەند خانەیەكی شێرپەنجەیدا لە ئەنجامدا دەركەوتووە كە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكانی وەستاندووە، بە تایبەت جۆرەكانی شێرپەنجەی پێست و كۆڵۆن و مەمك.

 

توێژەرەكان باس لەوەش دەكەن كە هەنگوین جگە لەوەی پارێزگاری لەش دەكات لە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە چاكبونەوەی ئەو كەسانەش خێرا دەكات كە بەدەست نەخۆشییەكەوە دەناڵێنن، بەو مەرجەی ئەو هەنگوینەی دەخورێت سروشتی بێت و هیچ ماددەیەكی دەستكرد لە پێكهاتەكەیدا نەبێت.





ئەم هەواڵە 5263جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad