English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناوچەكانی ژێر دەستی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بۆردومان كران
2019-11-26 [10:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

چه‌ند سەرچاوەیەک ئاشكرایان كرد، شه‌وی رابردوو فڕۆکەی جەنگی نەناسراو لە باشوری شاری جەرابلوس و باکوری شاری ئەلبابی ژێر دەستی گروپەکانی سەر بە تورکیا بۆردومانی چەند شوێنێکیان کردووە، لە ئاکامدا ژمارەیەک عەمباری سووتەمەنی ئاگریان گرتووە.

سەنتەری تۆمارکردنی پـێشێلکاریـیەکان لە باکوری سوریا رایگه‌یاند، شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە بۆردومانی نۆ شوێن کراوە، شەشیان لە دەوروبەری گوندی تەرحینی سەر بە شارۆچکەی عەریمەی نزیک شاری ئەلباب و سیانیان لە نزیک هەردوو ناوچەی ئەلکوسا و تەل شعیر لە باشوری شاری جەرابلوسن.

سەنتەرەکە باسی له‌وه‌ش كرد، بە لانی کەم چوار کەس کوژراون و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون و ئاگری گەورەش شوێنەکانی گرتووەتەوە.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەپـێی وته‌ی خەڵکی ناوچەکە دەنگی شه‌ش تەقینەوە لە هەردوو گوندی ئەلبورج و تەرحینی نزیک عەمبارەکانی سووتەمەنی بیستراوە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ وڵاتێک بەرپـرسیارێتی خۆی لەو بۆردومانانە ڕانەگەیاندووە.

گروپەکانیش هیچیان لەم بارەیەوە ڕانەگەیاندووە، تەنیا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێن ساتی بۆردومانکردنی باکوری شاری ئەلبابە.

ئەو ناوچانە لە ژێر دەستی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیایە، لەوانە ئەحرار ئەلشام، ئەحرار ئەلشەرقیە، فرقە ئەلحەمزات.

 

voa





ئەم هەواڵە 6151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad