|
ZNA-هةولير کۆمپانیای هواوەی تابلێتكی MatePad Pro بە چاڵی ژێر ڕوونما و نرخی دەستپێکی ($470) ڕاگەیاند لە دیزایندا هاوشێوەی تابلێتەکانی iPad Pro ـی ئەپڵ و Galaxy Tab S6 ـی سامسۆنگە خاوەن ڕوونمایەکی گەورەیە بە قەبارەی 10.8 ئینج لە جۆری LCD و بە وردی نیشاندانی 2560 بە 1600 پێکسڵ و بە چێوەی 16:10 هواوەی دەڵێت ڕوونمای تابلێتەکە ڕێژەی 90% ـی چێوەی گرتۆتەوە، ئەمەش بە مانای ئەوە دێت کە چوارچێوەیەکی زۆر کەمی هەیە لە پشتەوە خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و لەسەر چاڵی ژێر ڕوونماکەی جێگیر کراوە. پڕۆسێسەری Kirin 990 ـی 7 نانۆمەتری لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامی 6 و 8 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی بە قەبارەی 128 و 256 و 512 گێگابایتە. خاوەن پاترییەکی زەبەلاحە بە توانستی 7,250 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات بە توانای 40 وات.
ئەم هەواڵە 19573جار خوێندراوەتەوە |