English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەمواركردنەوەی پرۆژە یاسای هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پەسەندكرا
2019-11-26 [03:09 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای هەمواری دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاكانی پەسەند كرد و سەرچاوەیەكی پەرلەمانیش رایگەیاند، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا دانیشتنەكانی هەڵبگرێت بەبێ ئەوەی وادەی دانیشتنی داهاتوو دیاری بكات.

ئەو سەرچاوەیە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە سۆمەریە نیوزی رایگەیاندوە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق محەممەد حەلبوسی لیژنەكانی راسپارد لە كارەكانیان بەردەوام بن لەوانە لیژنە هەمیشەییەكان و كاتییەكان و لیژنەی هەمواری دەستویش.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر پڕۆژە یاسای هەمواری دووەمی یاسای ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاكان دا.

لەمبارەیەوە پارتی بەیار دۆسکی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاندوە، بەپێی هەموارکردنەوە لە ئەمڕۆوە کاری ئەنجوومەنی پارێزگاکان کۆتایی دێت، بەڵام پارێزگار و جێگری پارێزگان بەردەوام دەبن لە کارەکانیان.

هەر لەبارەی یاساکەوە بەیار دۆسکی ئەوەشی گوت، پەرلەمانتارانی پارێزگاکان دەبنە چاودێر بەسەر دام و دەزگاکانی  پارێزگاکانی خۆیان.

بەیار دۆسکی کە پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانە ئاماژەی بەوەشکرد، ناکۆکی لەسەر هەموارکردنەوە هەبووە، بەڵام وەک فراکسیۆنی پارتی دەنگیان لەسەر هەموارکردنەکە داوە.





ئەم هەواڵە 2890جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad