English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرچاوەکان: لەسەر كورده‌كان، تورکیا ئاسته‌نگ بۆ ناتۆ دروست ده‌كات
2019-11-27 [10:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

چوار سەرچاوەی باڵا لە هاوپەیمانێتی ناتۆ ئاشكرایان كرد، تورکیا ڕەتی دەکاتەوە پشتیوانی لە پلانە بەرگرییەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ بکات کە پەیوەندییان بە وڵاتانی بەڵتیک و پۆڵەنداوە هەیە، تا ئەو کاتەی لە شەڕیدا دژ بە یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد لە باکووری سوریا هاوپەیمانێتیەکە پشتگیرییەکی سیاسیی گەورەتر لە تورکیا نەکات.

سەرچاوەکان وتیان ئەنقەرە فەرمانی بە نوێنەرەکەیان کردووە پلانەکە ڕەت بکاتەوە و لەمیانەی کۆبوونەوە و گفتوگۆ تایبەتییەکاندا هەڵوێستێکی توند بگرێتەبەر، داوا لە هاوپەیمانێتی ناتۆ بکات هێزەکانی یه‌په‌گه‌ لە بەیاننامە فەڕمییەکانیاندا بە تیرۆریست ناودێر بکەن.

ئەم ناکۆکییە کە پێش هەفتەیەک لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانێتیەکە لە لەندەن لە یادی حەفتا ساڵەی دامەزراندنیدا دێت، ئاماژەیەکە لەسەر ناکۆکییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتن سەبارەت بە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد لە باکووری سوریا.

نوێنەرانی وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆ هەوڵدەدەن ڕەزامەندی هەموو وڵاتانی هاوپەیمانێتیەکە وەربگرن سەبارەت بە پلانی ناتۆ بۆ بەرگریکردن لە پۆڵەندا و لیتوانیا و لاتیڤیا و ئیستۆنیا لە حاڵەتێکدا ئەگەر ئەو وڵاتانە ڕووبەڕووی هێرشی ڕووسیا بوونەتەوە.

لەم حاڵەتەدا بەبێ ڕەزامەندی تورکیا بارودۆخەکە قورستر دەبێت بۆ هاوپەیمانێتیەکە تاوەکو بەرگرییەکانی لەم وڵاتانەدا بەخێرایی زیاد بکات.

سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی بە ڕۆیتەرزی وت، " تورکەکان گەلانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا وەکو بارمتە دەگرن بەوەی کە ئەمپلانە سەربازییە پەسەند ناکەن تاوەکو خۆیان شتێکیان دەست نەکەوێت."

سەرچاوەیەکی دیکە ئەم ڕەفتارەی تورکیا بە " بەربەست دانان " دادەنێت لەکاتێکدا هاوپەیمانێتی ناتۆ هەوڵدەدات بیسەلمێنێت کە یەکگرتوون دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ گومانی کرد لە یەکگرتوویی هاوپەیمانێتیەکە و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆنیش وتی هاوپەیمانێتی ناتۆ " مێشکی مردووە ".

کاتێک سەبارەت بە بابەتەکە پرسیاری لێکرا، وتەبێژی هاوپەیمانێتی ناتۆ ئوانا لۆنگیسکۆ وتی " هاوپەیمانێتی ناتۆ پلانی بۆ بەرگریکردن لە هەموو هاوبەشەکانی هەیە. پابەندبووبی هاوپەیمانێتی ناتۆ بە پارێزراوی و ئاسایشی هەموو هاوبەشەکانەوە شتێکەتێک ناچێت."

 

voa





ئەم هەواڵە 2590جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad