English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیتامین دی لە کامە خۆراکەکاندا هەیە
2019-12-30 [09:21 AM]

هەولێر ــ ZNA


ڤیتامین دی بۆ هەموو تەمەنەکان گرینگە و جۆرێکی ڤیتامینە کە لە نێو چەوریدا لە لەشی مرۆڤ دەتوێتەوە. زۆربەی کات بە ‘ڤیتامینی تیشکی خۆر’ ناودەبرێت. سوودی سەرەکی ڤیتامین دی ئەوەیە یارمەتی دەر دەبێت بۆ ئەوەی ئێسک، ماسولکە و دەمارەکانی مرۆڤ بە تەندروستی بهێڵێتەوە.

ڤیتامین “دی” چییە؟

لە زانستی پزیشکیدا ڤیتامین دی ناوی بە كالسيفەرۆل هاتووە جۆرە ڤیتامینێکە کە سەرچاوە خۆراکیەکەی لە تیشکی خۆر چەندین جۆری خواردنەمەنی وەردەگرێت. شایەنی باسە ئەو ڤیتامین دی-ـیەی کە لە جگەر و شانە چەورییەکاندا کۆدەبێتەوە، لە نێو خوێندا دەتوێتەوە. پێکهاتەی ئەم ڤیتامینە لەنێو جگەر و گورچیلەدا دووچاری گۆڕانکاری دەبێت و بۆ پێکهاتەیەکی کاریگەرتری کیمیایی دەگۆڕێت. ڤیتامین دی دوو جۆری هەیە ئەوانیش ‘دی٢’ و ‘دی٣’ـیە. لە سایەی تیشکی خۆرەوە ‘دی٣’ لە خۆراکەکانیش ‘دی٢’ پێکهاتەکەیان دەپارێزن.

کەمی ڤیتامین دی مرۆڤ دووچاری چ نەخۆشییەک دەکات؟

• پوکانەوەی ئێسک، نەخۆشەکانی ئێسک
• نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە
• شێرپەنجە

سوودەکانی ڤیتامین دی چین؟

• ئێسک و ماسولکەکان دەپارێزێت.
• دوور دەبیت لە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە.
• سیستەمی بەرگری دەپارێزێت.
• تەندروستی دڵ دەپارێزێت.

ڤیتامین دی لەنێو کامە خۆراکەکاندا هەیە؟

• چەوری ماسی
• شیر و بەرهەمە شیرەمەنییەکان
• کوارگ
• زەردێنەی هێلکە
• شەربەتی پرتەقاڵ
• جگەری مریشک
• شۆفان
• مەعدەنوس
• رووەکی گیا گەزنە





ئەم هەواڵە 1996جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad