English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیسان بۆ مێژوو..
2019-12-02 [12:03 PM]


زۆر زووتر لە هەمووان سەرۆك بارزانی هەستی بە مەترسی كرد و ڕایگەیاند كە عێراق بەرەو هەڵدێڕ دەڕوات.
هەرلە ساڵی 2010 هەتا ئێستا هیچ سیاسییەك بە قەدەر سەرۆك بارزانی تێبینی لەسەر بارودۆخی عێراق و پێشێلبوونی دەستوور نەبووە.
ئەو یەكەم كەس بوو ڕایگەیاند عێراق بەرەو دیكتاتۆرییەت هەنگاو دەنێ. تەنیا ئەو پرسیاری ئەوەی كرد سەدان ملیار داهاتی عێراق بۆ كوێ ڕۆییشتووە.
یەكەمجار سەرۆك بارزانی بوو كە هۆشداریی دا عێراق بەرەو چارەنووسی نادیار و هەڵدێڕ دەڕوات.
ئەو دەستنیشانی كرد كە دەستوور پێشێل كراوە و شەراكەت و تەوافوق پشتگوێ خراوە.
سەرۆك بارزانی بوو كە ڕایگەیاند لەبری ئەوەی دەوڵەتێكی مەدەنی دابمەزرێت، وا خەریكە دەبێتە دەوڵەتێكی تاییفی..
بیرمان دێت لەناوخۆی كوردستاندا هەندێ خەڵك لەبری گوێگرتن لە هۆشدارییەكانی سەرۆك بارزانی، دەیانگوت بارزانی كێشەی شەخسی هەیە و بەغدا عەیبی نییە و ئێمە دەبێ چاو لە بەغدا بكەین و وەك ئەوان بین..
بینیمان لە ئەنجامی پێشێلبوونی دەستوور و بەرپابوونی نیزامی فاسیدی تاییفی، تیرۆر عێراق كردە گۆمی خوێن... سەدان ملیار دۆلار دیار نەما و خەڵكی عێراق تەنانەت لە ئاوی خواردنەوەیش بێ بەش بوون. بینیمان لە ئەنجامی ناڕەزایەتیی خەڵكی شیعە پێنجسەد كەس كوژراوە و نزیكەی بیست هەزار كەسیش بریندار بەڵام دیار نییە كێ خەڵكی كوشتووە و بریندار كردووە.





ئەم هەواڵە 4846جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad