English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی بەشی دووەمی فیلمی Frozen لە سینەماکاندا
2019-12-02 [12:00 PM]

هەولێر – ZNA


داهاتی بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشنی Frozen لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

 

ئەم بەرهەمە کە لە 22 نۆڤێمبەرەوە لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت، داهاتی گەیشتووەتە 464 ملیۆن و 594 هەزار دۆلاری ئەمریکی، تەنها لە سینەماکانی ئەمریکادا 236 ملیۆن و 354 هەزار و لە سینەماکانی جیهاندا 228 ملیۆن و 239 هەزار دۆلاری بەدەستهێناوە.

 

بەرهەمهێنانی بەشی یەکەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دوای سەرکەوتنی بەشی یەکەمی دێت کە داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی تێپەڕاند.

 

بەشی یەکەمی Frozen لە ساڵی 2013ـدا بە بودجەی 150 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەرهەمهات و توانی چەندین خەلاتی جیهانی بەدەستبێنێت، لەوانە خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەنیمەیشن.

 





ئەم هەواڵە 2374جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad