English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى هەولێر به‌ چه‌ند خاڵێك هاووڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌
2019-12-02 [12:37 PM]

ZNA-هەولێر


دوای وەرگرتنی رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران؛ وەزارەتی کارەبا داوای لەسەرجەم ئەو شوێن و پێکھاتانە کرد کە ھاوبەش و پێوەریان نییە یاخود بەسەرپێچی دروستکراون و بەڵگەنامەی فەرمی و پێویستیان نییە تا بەرواری ١/١٢/٢٠٢٠ سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بکەن بۆ کردنەوەی ھاوبەش و دانانی پێوەر بە پێچەوانەوە دوای ئەو بەروارە سەرپێچیکارانی سەر تۆڕەکانی کارەبا رووبەرووی سزای یاسایی و دارایی دەبنەوەو لەپێدانی کارەبا و ھاوبەشیکردن و بەستنی پێوەر بێبەش دەبن.

خاڵی یەکەم: ئاگاداری ھاووڵاتیان دەکەینەوە کە پێوەری کارەبایان بپشکنن و ئەگەر ھەریەک لەم حاڵەتانەی خوارەوەی ھەبوو سەردانی فەرمانگەی فرۆشتنی ووزەی کارەبای سنورەکەیان بکەن بە مەبەستی لابردنی حاڵەتەکان لە ماوەی ١/١٢/٢٠١٩ تا ١/١/٢٠٢٠ کە دەبەخشرێن لە سزا و پێ بژاردن (غرامە) بە پێچەوانەوە دوای ئەو ماوەیە ھەڵمەتێکی فراوانی بڕینی سەرپێچیەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا دەست پێ دەکات و ھەریەکێک لەم حاڵەتانە لە پێوەرەکانیان ببینرێت لەلایەن تیمەکانەوە کارەباکەی دەبڕێت و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر وەردەگیرێت و سزای مادی توند دەدرێت.

حاڵەتەکان :
١-پێوەری کـــارەبا دەستکاری کرابێت یاخود جــــامەکەی شــکابێ یاخود مۆری سەرەوە و خـــوارەوەی پێوەر دەستکاری کرابێت.
٢-بێ پێوەر کارەبا ڕاکێشرابێت.
٣-کارەبا لە ژێر پێوەر ڕاکێشرابێت.

خاڵی دووەم: ئاگاداری ئەم ھاووڵاتیانە دەکەینەوە کــە ھەر پێکھاتەیەکیان (خانوو ، بیری ئـاو ، کارگە... ھتد ) بە سەرپێچی (بێ مۆڵەت) دروست کردووە و دەیانــەوێت کارەبای نیشتیمانی بۆ پێکھاتەکە ڕابکێشن، لە ماوەی نێوان ١/١٢/٢٠١٩ تا ١/١/٢٠٢٠ سەردانی ھۆبەی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سنورەکەیان بکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێکارە پێویستەکان ، بە پێچەوانەوە دوای ئەو ماوە دیاری کراوە بە ھیچ شێوەیەک کارەبا نادرێت بەم جۆرە پێکھاتانە کە بە سەرپێچی دروست کراون.

خاڵی سێیەم: ئاگاداری ھاوبەشانی کارەبا لە پۆلەکانی (کشتوکاڵی ، بازرگانی ، پیشەسازی) دەکەینەوە کە قەرزای کرێ ی کارەبان بە زووترین کات سەردانی فەرمانگەکانی فرۆشتنی ووزەی کارەبا بکەن بە مەبەستی دانی قەرزەکانیان بە پێچەوانەوە لەلایەن تیمەکانی بڕینی کارەباوە کە لە ئێستادا ھەڵمەتێکی فراوان دەستی پێ کردووە کارەباکەیان دەبڕێت.





ئەم هەواڵە 4237جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad