English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانى و شاندێکى ئه‌نه‌كه‌سه‌ کۆ بوونەوە
2019-12-02 [12:37 PM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ شاندێکى باڵاى ئەنجومەنى نیشتمانیى کوردى لە سووریا (ئەنەکەسە) کۆ بووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

ئەمرۆ دووشەممە 2/12/2019، لە هەولێر نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ شاندێکى باڵاى ئەنجومەنى نیشتمانیى کوردى لە سووریا (ئەنەکەسە) بە سەرۆکایەتیى سعوود مەلا سەرۆکى ئەنەکەسە، دوایین پێشهاتەکان و دۆخى سووریا و ئامادەیى و رۆڵ و کاریگەریى هێزە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکانیان لە ناوچەکە تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانى، جەختى لە گرنگیى یەکڕیزى و تەبایى و پێکەوەکارکردن و لێکگەیشتن و بنیاتنانى متمانە لەنێوان لایەن و پێکهاتە کوردستانییەکان لە سووریا کردەوە، هەموو ئامادەییەکیشى بۆ هاوکارى و پشتگیریى هەر هەوڵێک لەپێناو ئارامى و سەقامگیرى و چارەسەرکردنى ئاشتیانەى کێشەکان لە ناوچەکە نیشان دا.

هەر لە دیدارەکەی نێوانیاندا هەردوولا نیگەرانیى خۆیشیان لە هەوڵەکانى گۆڕینى دیمۆگرافیاى ناوچەکە و کار و ڕەفتارى چەکدارانى توندڕه‌وى ئۆپۆزسیۆنى سووریا نیشان دا.

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏٢‏ شخصان‏، و‏‏‏‏أشخاص يجلسون‏، و‏بدلة‏‏ و‏منظر داخلي‏‏‏‏

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏٢‏ شخصان‏، و‏‏‏‏أشخاص يجلسون‏، و‏طاولة‏‏ و‏منظر داخلي‏‏‏‏

 





ئەم هەواڵە 3028جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad