English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومه‌تی چین سه‌ردانی كه‌شتی و فڕۆكه‌جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ وڵاته‌كه‌ی هه‌‌ڵده‌په‌سێرێت
2019-12-02 [12:52 PM]

​ZNA - هەولێر


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند ئه‌و داواكاریانه‌ی كه‌ بۆ سه‌ردانیكردنی كه‌شتی و فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی سوپای ئه‌مریكا بۆ هۆنكۆنگ پیشكه‌ش كراون، هه‌ڵدپه‌سێرێت.

 ئه‌مەش به‌رپرچ دانه‌وه‌یەکە بۆ پشتگیریكردنی په‌رله‌مانتارانی ئه‌مریكی له‌ خۆپیشانده‌رانی ئه‌و شاره‌ی كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌كیندایه.

جگه‌ له‌‌مە‌ حكومه‌تی چین سزای به‌سه‌ر رێكخراوی هیومه‌ن رایتس وۆچی ناحكومی سه‌پاند كه‌ بنكه‌ی له‌ وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌ و به‌وه‌ تۆمه‌تباری ده‌كات كه‌ ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ پاڵپشتی كردنی چالاكیه‌ توندره‌ویه‌كان له‌ هۆنكۆنگ .

حكومه‌تی چین هه‌فته‌ی رابردوو هۆشداری به‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان دابوو كه‌ رێوشوینی توند ده‌گریته‌ به‌ر، گه‌ر ده‌ستێوه‌ردان له‌ بارودۆخی هۆنكۆنگ بكات .





ئەم هەواڵە 1174جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad