English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئامارى كارى مانگى رابردوویان بڵاوكرده‌وه‌
2019-12-02 [03:37 AM]

ZNA - هەولێر


 

لە راگەیەنراوێكی قایمقامیەتی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، تێیدا دەڵێت، به‌پێى ئامارى مانگى رابردووى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌ت ژماره‌ى سه‌ردان و داخستن و بڕى ته‌له‌ف كه‌میكردووه‌، قائیمقامى سلێمانیش ده‌ڵێت هاوڵاتیان له‌ جاران زیاتر چاودێرى شمه‌ك و خۆراكه‌كان ده‌كه‌ن.

 

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ له‌ مانگى (11) تشرینى دوومدا لیژنه‌كان سه‌ردانى (4) هه‌زار و (920) شوێنیان كردووه‌ و له‌ پابه‌ندبون و جێبه‌جێ كردنى مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كانیان كۆڵیوه‌ته‌وه‌، له‌ كۆى گه‌ڕان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیان، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستی ژینگه‌یى و ڤێتێرنه‌رییه‌كانه‌وه‌ (953) شوێن پسوڵه‌ى سه‌رپێچی بۆ كراوه‌ و (642) شوێنیش ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن. به‌هۆی جۆره‌كانى سه‌رپێچیشه‌وه‌ (29) شوێن داخراون  و (9) شوێنیش به‌هۆى ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ى كه‌ كردوویانه‌ رووبه‌ڕووى دادگا كراونه‌ته‌وه‌.

 

له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ مانگی (11)دا بڕی  (36.960) سی‌و شه‌ش هه‌زار و نۆسه‌د‌و شه‌ست تۆن موادو خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ ناوبراوه‌، كۆی گشتی پاره‌ی غه‌رامه‌كراویش له‌و مانگه‌دا بریتییه‌ له‌ (34) ملیۆن و (250) هه‌زار دینار، كه‌ به‌پێی  یاساو رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم ده‌خرێته‌وه‌ سه‌ر داهاتی گشتی.

به‌راورد به‌ مانگى (10) سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كان به‌رێژه‌یه‌ك كه‌میان كردووه‌، به‌ڵام ژماره‌ى سه‌رپێچى و ئاگاداركردنه‌وه‌كان زیادیان كردووه‌، بڕى خۆراك و شمه‌كى ته‌له‌فكراویش له‌مانگى یانزه‌دا كه‌میكردووه‌، به‌جۆرێك له‌ (51)هه‌زار تۆنه‌وه‌ بووه‌ به‌ نزیكه‌ى (37) تۆن.

 

به‌ پێی رێنماییه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هه‌رشوێنێك پابه‌ند نه‌بێت، سه‌ره‌تا ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌، دواتر سزای ماددی ده‌درێن و له‌ ئه‌گه‌رى دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كاندا رووبه‌رووی داخستن یان دادگا ده‌كرێنه‌وه‌.

 

ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامى سلێمانیش ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد تێبینى ده‌كرێت هاوڵاتیان شانبه‌شانى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان چاودێرى ئه‌و دووكان و ماركێتانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ شمه‌ك و خۆراكیان لێ ده‌كڕن, ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ پابه‌ندبوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه‌ له‌لاى دووكان و شوێنه‌ گشتییه‌كان زیاتر ببێت.

 

 

 





ئەم هەواڵە 1867جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad