English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی رێژه‌ى هاورده‌كردنى به‌روبومى ده‌ره‌كى بۆ مانگى 12 دیارى دەكات
2019-12-02 [03:57 AM]

ZNA - هەولێر


 

لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، رایگەیاند، به‌هۆی زیادبوونی به‌روبومی ناوخۆیی له‌ په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵ، رێژه‌ی هاورده‌كرنیان كه‌مده‌كرێته‌وه‌ و قائیمقامى سلێمانیش ده‌ڵێت: وه‌به‌رهێنان له‌ پرۆژه‌ كشتوكاڵییه‌كاندا له‌ گه‌شه‌سه‌ندندایه‌ و بایه‌خى زیاتریش به‌ به‌روبومى ناوخۆیى ده‌ده‌ن .

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاریكردنی به‌روبومی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری پارێزگای سلێمانیدا كۆبووه‌وه‌، پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونه‌وه‌ به‌بڕی ئه‌و به‌روبوم و پێداویستیانه‌دا بكرێت كه‌ هاورده‌ی پارێزگاكه‌ ده‌كرێت.

ده‌رباره‌ى به‌ربوونى ناوخۆیى قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند : وه‌ك هه‌میشه‌ بایه‌خ و گرنگى ته‌واو به‌به‌روبونى خۆماڵ و پرۆژه‌ كشتوكاڵییه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌ده‌ن و ئه‌و گرنگیپێدانه‌ش له‌ ماوه‌ى رابردوودا رۆڵى گرنگى هه‌بووه‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندنى به‌روبومى ناوخۆی و په‌ره‌دان به‌پرۆژه‌ كشتوكاڵییه‌كان .

له‌ دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش رزگار حمد خدر جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی ووتی: به‌هۆی زۆربوونی پرۆژه‌ كشتوكاڵیه‌كان و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می ناوخۆ هه‌روه‌ها بۆ پشتگیری جوتیاران و پرۆژه‌ كشتوكاڵییه‌كان، به‌رووبومه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان تا ئاستی له‌سه‌دا 90 به‌رهه‌می ناوخۆ پڕده‌كاته‌وه‌.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش كرد، له‌ رێژه‌ی به‌روبومه‌ هاورده‌كراوه‌كان ره‌چاوی زیادبوونی به‌رهه‌می ناوخۆ و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنان له‌وه‌رزه‌كاندا كراوه‌، لیژنه‌كه‌ بۆ مانگی (12)ی ئه‌مساڵ بڕیاری دا 300 تۆن مریشكى به‌ستوو به‌ ره‌چاوگرتنى پێداویستى بازاڕ و 800 تۆن ماسی و 500 تۆن گۆشتی سور و هه‌روه‌ها رێگه‌ به‌ هاورده‌كردنی سێ هه‌زار و 750 سه‌ر ئاژه‌ڵ بدرێت و هاورده‌كردنى هێلكه‌ش هاوشێوه‌ى مانگه‌كانى تر قه‌ده‌غه‌ بكرێت.

 

 





ئەم هەواڵە 1255جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad