English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن جەستەت ئامادە دەکەیت بۆ دووگیانبوون
2019-12-03 [10:19 AM]

هەولێر ــ ZNA


ەگەر بیر لەوە دەکەیتەوە لەم ماوەیەدا هەوڵی دووگیانبوون بدەیت ئەوا ئامۆژگاریت دەکەین پەیڕەوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەیت:


-هەنگاوی یەکەم ئەوەیە پێش هەوڵدان بۆ سکپڕی بە 3 بۆ 6 مانگ واز لە خواردنی حەپی دژە سکپڕی بهێنیت تاکو هۆڕمۆنەکانت ئاسایی بنەوە.


-بەپێی پێویستی لەشت ڤیتامینەکانی پێش منداڵبوون بخۆ.


-تەواوکەری فۆلیک ئەسید بخۆ.


-ئاگاداری سیستمە خۆراکیەکەت بە و دڵنیابە لەوەی خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ دەخۆیت.


-وەرزش ئەنجام بدە.


-پشکنینی پێویست بکە تاکو ئاگاداری باری تەندروستیت بیت و ئەگەر هەر کێشەیەک هەبوو بە زووترین کات چارەسەری بکە.


-لەپێناو تەندروستی خۆت و کۆرپەلەت کوتانەکان پشتگوی مەخە.


-چاودێری سوڕی مانگانەت بکە تاکو لە رێیەوە ئەو رۆژانە دیاری بکەیت کە زیاترین ئەگەری سکپری هەیە.


- تا دەتوانیت بەرووبومی ئەندامی بخۆ و دوور بکەوەرەوە لەو بەرهەمانەی بە مادەی کیمیایی گەورەکراون.


-دووگیانبوون کاردەکاتە سەر تەندروستی ددان و پووک هەربۆیە زۆرگرنگە هەر کێشەیەکت هەیە پێش ئەوە چارەسەری بکەیت.


-واز لە جگەرە کێشان و خواردنەوەی کحولی بهێنە.


-چاودێری کێشت بکە، چونکە زۆر لاوازی یان قەڵەوی کاردەکاتە سەر دووگیانبوون.


-بە مێژووی تەندروستی خیزانەکەتدا بچۆرەوە تاکو ئاگاداری ئەو کێشانەبیت کە رەنگە رووبەرووت بنەوە.


-راوێژکاری بە پزیشکەکەت بکە دەربارەی ئەو دەرمانانەی دەیخۆیت تاکو دڵنیابیتەوە لەوەی ئاساییە لەکاتی سکپڕیدا بیخۆیت یان نا.


-وردە وردە خواردنەوەی پڕ کافیین وەک چا و قاوە و خواردنەوە وزەبەخشەکان کەمبکەرەوە.


-بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش ئەو خۆراکە بخۆ کە دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسانەکان.


-ئاگاداری هەڵگرتنی کەرەستەی قورس بە، چونکە بۆی هەیە ببێتە هۆی لەبرچوونی منداڵ.
 





ئەم هەواڵە 3457جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad