English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرەنسا بەهۆی سپاندنی باجی گومرک لە ئەمریکا تووڕەیە
2019-12-03 [01:06 AM]

ZNA - هەولێر


برۆنۆ لۆمیێر وەزیری دارایی فەرەنسا رایگەیاند، هەڕەشەکانی ئەمریکا بە سەپاندنی پیناسی گومرگی قبوڵکراو نییە و یەکێتیی ئەوروپا ئامادەیە بە توندترین شێوە وەڵامی ئەمریکا بداتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمریكا ھەڕەشە لە فەڕەنسا دەكات، بەوەی كە پێناسی گومرگی بەرێژەی سەدا 100 بسەپێنێتە سەر كاڵاکانی کە بەهاکەی  2 ملیار و 400 ملیۆن دۆلارە ، ئەویش وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ پاریس كە كۆمپانیا گەورەكانی تەكنەلۆژیایی كردووەتە ئامانج و  پێناسی گومرگی بەسەر گووگڵ ، ئامازۆن،فەیسبووك و ئەپڵ سەپاندووە.

بەگوێرەی راپۆڕتێكی نوسینگەی نوێنەری بازرگانی ئەمریكا ، ئەو پێناسە گومرگییەی كە فەرەنسا كۆمپانیاكانی پێ كردووەتە ئامانج بە ناوی گافا ، بە سزا ھەژماردەكرێت  و ھەر بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕێی رەزامەندی ترەمپ دەكرێت كە ئەو بڕیارە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە كە ئەوەش كێشە لە نێوان ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا دروستدەكات.





ئەم هەواڵە 2122جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad