English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەلی كورد خاوەن دۆزێكی رەوایە ، دوورە لە مڵمڵانیی قوڵی سووننە و شیعە له‌ عێراق
2019-12-06 [01:20 AM]

نوسینی : رێبوار حه‌مه‌لاو شوانى


عێراقی دروستكراویی 98 ساڵەی دەستی زڵهێزان ، جگە لەوەی نەبۆتە جێگەی دڵخۆشی و دڵنییایی گەلانی عێراق ،بە پێچەوانەوە بۆتە هۆی ناكۆكیكی و مڵمڵانێ و دوژمنایەتی زیاتر نێوان گەلانی ئەو عێراقەی كە دوور لەویستی خۆی پێكەوە لكێنراوە .ئەگەرله ماوەی رابردوو، سوننەكان دەسەڵاتداری عێراق بوون و هۆكار بوون بۆ چەوسانەوەی شیعەكان و لە هەمانكاتیشدا گەلی كورد كە هیچ كاتێ‌ نەویستووە ببێتە لایەنێك لە نێوان ناكۆكیی مەزهەبی و تایفی و دۆزی رەواكەی كە پرسی خاك و نیشتمانە ..
ئێستا لەماوەی 16 ساڵی رابردوو، دەسەڵاتی شیعەش بە هەمان شێوەی سوننەكان بە روحییەتێكی تۆڵەسەندنەوە هاتوونەتە نێو گۆرەپانی عێراق و بە پاڵپشتی رژێمی مەزهەبی ئێران هەڵمەتی پاكتاویی تایفی و مەزهەبیان دژی سوننەكان دەسپێكردووە و ئەوانیش بە هەمان شێوە گەلی كوردیش یان كردۆتە ئامانجی تۆلەسەندنەوكانیان ، روون و ئاشكرا دیارە ئامانجیان چییە ، بەڵام كورد لە ئێیستاشدا تێكەڵی ئەو ناكۆكیانە نابێ‌ چونكە دۆزی كورد دیار و رەوایە و كێشەی مەزهەبی و تایفی نییە ..
ئازادی كه‌ یه‌كێك له‌ پایه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ر سیسته‌مێكی دیموكراسییه‌، ئه‌گه‌ر له‌ شوێن و ئاستی دیاریكراوی خۆیدا به‌كار نه‌یه‌ت، فه‌وزایه‌كی بێ ده‌رباز دروست ده‌كات، هه‌موو ئه‌و كردانه‌ی كه‌ به‌ كرده‌ی دیموكراسی ناسراون له‌ عێراق، قه‌یران و پشێوییان دروست كردووه‌. بۆ نموونه‌، هیچ هه‌ڵبژاردنێكی عێراق نه‌بووه‌ شه‌ڕێكی ناوخۆیی له‌دوادا دروست نه‌بووبێت. یاخیبوونی سوننه‌كان و دروستكردنی گرووپی تیرۆرستی له‌ لێكه‌وته‌كانی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌، وه‌ك چۆن غرووری شیعه‌كان و قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات به‌ سوودوه‌رگرتن بووه‌ له‌ رێكاره‌ دیموكراسییه‌كان. ئێستاش كه‌ كێشه‌ و ململانێیه‌كان گه‌یشتوونەته‌ بنبه‌ست، به‌تایبه‌تی له‌ ماڵی شیعه‌، په‌یوه‌سته‌ به‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی دوایین خولی هه‌ڵبژاردن، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ململانێكردن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و قۆرخكاریی ده‌وڵه‌ت گه‌یشتووەته‌ ئه‌و ئاسته‌ی نوێترین شێوازی ده‌ربڕینی ئازادی به‌ ئاراسته‌ی زیاتر لێكترازانی ده‌وڵه‌ت بچێت و عێراق له‌ كۆتاییه‌كانی نزیك بكاته‌وه‌. لایه‌نه‌ جاوازه‌كانی شیعه‌ كه‌ شه‌قام دژی یه‌ك ده‌جووڵێنن، ره‌نگه‌ هه‌ندێك له‌ داواكارییه‌كانیان به‌ده‌ست بێنن، به‌ڵام له‌ژێره‌وه‌ وڵاته‌كه‌ زیاتر به‌ره‌و پارچه‌بوون ده‌به‌ن.
جیاواز له‌ هه‌موو وڵاتانی دیكه‌، دیموكراسی له‌ عێراق روخسارێكی وه‌ها ناڕێكی وه‌رگرتووه‌ كه‌ وڵاته‌ ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندا تایبه‌تییه‌كانیان په‌نا بۆ رێكاره‌ دیموكراسییه‌كان ده‌به‌ن، هه‌ر كاتێكیش ده‌ره‌نجامه‌كان له‌ ئاست خواستی ئه‌وان نه‌بوو، كۆی پرۆسه‌ی دیموكراسی په‌ك ده‌خه‌ن. له‌م رووه‌وه‌ رۆڵ و نماییشی بێ په‌رده‌ی ئێرانییه‌كان له‌سه‌ر خاكی عێراق نموونه‌یه‌كی زیندووه‌، ئێرانییه‌كان هه‌ر كاتێك له‌وه‌ دڵنیا بن رێكاره‌ دیموكراسییه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانه‌، بكه‌ره‌ عێراقییه‌كان هان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌، كاتێكیش ده‌ره‌نجامه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ نابێت كه‌ پلانیان بۆ داناوه‌، لهڕێگه‌ی نمایشێكی درۆزنانه‌ی ئازادییه‌وه‌ ئاسته‌نگ ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسییه‌وه‌. ئێرانییه‌كان له‌م كاره‌دا دوو ئامانجیان هه‌یه‌، یه‌كه‌م ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی نوێ به‌ره‌و خۆیان بسووڕێنن، دووه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی وا له‌ عێراقییه‌كان بگه‌یەنن كه‌ دیموكراسی كو‌لتوورێكی رۆژئاواییه‌ و له‌و كۆمه‌ڵگه‌ رۆژهه‌ڵاتییه‌ سونه‌تییانه‌ ناتوانێ سه‌قامگیری دروست بكات. تا ئێستا گه‌وره‌ترین سوودمه‌ند له‌ پرۆسه‌ی به‌دیموكراسیكردنی ده‌وڵه‌تی عێراق، ئێرانییه‌كان بوونه‌، ئه‌گه‌رچی ئه‌مەریكا و توركیا و سعوودیه‌ش له‌م رووه‌وه‌ هه‌وڵی خۆیان داوه‌، به‌ڵام تێگه‌یشتنی ئێرانییه‌كان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی دروستتر بووه‌، چونكه‌ ئه‌وان ده‌زانن چۆن دیموكراسی بكه‌نه‌ ئامرازێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، ئه‌گه‌رچی ئه‌مەریكییه‌كان له‌ رێگه‌ی پشتیوانیكردن له‌ عه‌بادی ئاره‌زووی ئه‌وه‌یان هه‌بوو پرۆسه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌كار بێنن، به‌ڵام ئێرانییه‌كان له‌پێناو شكستهێنان به‌و پرۆژه‌یه‌ ئاماده ‌بوون نێوماڵی شیعه‌كان په‌رت بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رێگه‌ی هه‌مان ئامرازی دیموكراسییه‌وه‌ پێگه‌ی ئێران له ‌عێراق لاواز نه‌كرێت. كه‌واته‌ له‌ عێراق پرۆسه‌ی دیموكراسی ئه‌وه‌نده‌ی ئامرازێكه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتی نادیموكراسی، ئه‌وه‌نده‌ ئامرازێك نییه‌ بۆ به‌كولتووركردنی پره‌نسیپ و به‌ها دیموكراسییه‌كان. بۆیە ، كاتێ‌ دیموكراسی دەچەسپێ‌ كە مافی گەلانی عێراق بە تایبەت گەلی كورد كە دووەم گەورە نەتەوەیە لە عێراق مافەكانی بگەرێتەوە .





ئەم هەواڵە 2230جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad