English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودەکانی خواردنی قەڕنابیت
2019-12-08 [09:34 AM]

هەولێر ــ ZNA


خواردنی قەرنابیت چەندین سودی ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندیشە لە مادەی کالسیۆم و ڤیتامینەکان و دژە ئۆکسانە، دەتوانیت لەگەڵ ژەمە خۆراکەکانتدا بیخۆیت، بەهۆی ئەم سودانە کە بە جەستەی دەگەیەنێت.

یەکەم: یارمەتیدەری لەشە بۆ ڕزگاربونی لە مادە ژەھراوییەکان.

دوەم: پارێزەری لە تۆڕی چاو دەکات.

سێیەم: لە نەخۆشییەکانی دڵ دورت دەکاتەوە.

چوارەم: یارمەتیی لەش دەدات بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کۆلیسترۆل.

پێنجەم: بەرگری لەش بەهێزدەکات دەکات دژی نەخۆشی شێرپەنجە.

شەشەم: بەسودە بۆ پاراستنی پێست لە وشکبونەوە و تیشکی خۆر.

حەوتەم: قەرنابیت سوڕی خوێن چالاک دەکات و بڕی پێویست ئۆکسجین دەگەیەنێت بە خوێن.

هەشتەم: ھەروەک بەھۆی بونی ڤیتامین C و کبریت و ترشە ئەمینییەکان تێیدا کار دەکات لەسەر پاککردنەوەی خوێن و لابردنی چەوری لەش.

نۆیەم: سودی بۆ تەندروستی چاو و ئەندامی بەرگری و تەندروستی ئێسکیش ھەیە.

دەیەم: پەستانی خوێنیش ڕێک دەخات .





ئەم هەواڵە 8089جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad