English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودە تەندروستیەکانی برۆکلی
2019-12-08 [01:33 AM]

هەولێر ــ ZNA



برۆکلی سەرچاوەیەکی باشە بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامین K ،C، ریشاڵ، پۆتاسیۆم، فۆلیک ئەسید، دەبێتە هۆی دروستکردنی کۆلاجین لە جەستەدا و ئێسک بەهێز دەکات، ماڵپەری healthline گرنگترین سودە تەندروستیەکانی خواردنی برۆکلی خستوەتەرو.

یەکەم: خواردنی برۆکلی دەتپارێزێت لە جۆرەکانی شێرپەنجەی مەمک، پرۆستات، گەدە، گورچیلە، میزڵدان، قۆلۆن.

دوەم: دژە ئۆکسانە، کۆنتڕۆلکردنی شەکری خوێن و کۆلیسترۆڵ دەکات.

سێیەم: بەرگری لەش بەهێزدەکات بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C.

چوارەم: یارمەتی کرداری هەرس دەدات و قەبزی ناهێڵێت.

پێنجەم: یارمەتی بەهێزکردنی مێشک دەدات، دژی بیرچونەوەیە.

شەشەم: پیربون دوادەخات، سترێس کەم دەکاتەوە، رێگرە لە گەشەکردنی ئەو نەخۆشیانەی لەگەڵ زیادبونی تەمەندا ئەگەری توشبونی هەیە، رێگر دەبێت لە چرچ بونی پێست.

حەوتەم: تەندروستی دەم دەپارێزێت، دەوڵەمەندە بە کالسیۆم کە بۆ ددانەکان بەسودە.

هەشتەم: برۆکلی یارمەتی پتەوبونی ئێسکەکانی لەش دەدات، جومگەکان بەهێزدەکات.

نۆیەم: بەسودە بۆ خانمانی دوگیان، بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە پرۆتینی تێدایە تەندروستی کۆرپەو دایکەکەش دەپارێزێت.

دەیەم: پێست دەپارێزێت لە تیشکە زیان بەخشەکان رێگر دەبێت لە توشبون بە شێرپەنجەی پێست بەهۆی تیشکی خۆرەوە.





ئەم هەواڵە 8023جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad