English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی ئینستاگرام ئه‌كاونتی ئه‌ستێره‌كانی پۆرنی داخست؟
2019-12-08 [11:52 AM]

Z.N.A


هه‌ندێك له‌ ئه‌كته‌ره‌كانی فیلمی پۆرن ده‌لێن هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئینستاگرام هیچ فیلمێكی سێكسی ئاشكرامان دانه‌ناوه‌، ئه‌كاونتیان به‌شێوه‌یه‌كی ناعادیلانه‌ داخراوه‌.
ئینستاگرام ئه‌مساڵ ئه‌كاونتی سه‌دان ئه‌ستێره‌ی پۆرنی داخستووه‌ و زۆرێك ده‌لێن ده‌بێت هه‌ندێك ستانداردی جیاواز هه‌بێت و ده‌بێت پارێزراو بێت كه‌ تایبه‌ته‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ.
ئالانا ئوانزا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌كته‌ره‌كانی فیلمی پۆرن و یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی ئه‌ستێره‌ی پۆرن، شه‌ریان كردووه‌ بۆ مانه‌وه‌ له‌ ئینستاگرام و ئه‌نجومه‌نێكیان له‌ ئینستاگرام دروستیان كردووه‌. 
 ده‌لێن: من ده‌بێت ئه‌م توانایه‌م هه‌بێت كه‌ له‌ ئه‌كاوانتی ئینستاگرامی خۆم له‌ شارۆن ئه‌ستۆن یا هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ كۆپی بكه‌م به‌ڵام راستییه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌م كاره‌م ئه‌كاوانته‌كه‌م داده‌خرێت.
 ئالانا ئوانزا و گرووپه‌كه‌ی لیسته‌كیان درووست كردووه‌ كه‌ پێك هاتووه‌ له‌ هه‌زار و سێ سه‌د ئه‌كته‌ری فیلمی پۆرن و ده‌لێن چاودێران ئه‌كاوانتی ئینستاگرامیان به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ ستاندارده‌كانی سایت داخستووه‌ و ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌كاوانتی ئه‌وان هیچ ڤیدیۆ و وێنه‌یه‌كی رووتی تێدا نه‌بووه‌.
هه‌روه‌ها ده‌لێت: ئه‌وان له‌دژی ئێمه‌ كارده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین بژێوی ژیانمان دابین بكه‌ین، حه‌ز به‌وه‌ ناكه‌ن.
ئه‌م كه‌مپینه‌ بووه‌ هۆی دانیشتنێك به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ئینستاگرام له‌ مانگی ژوئه‌ن و سیسته‌مێكی نوێ یان بۆ شكایه‌ت له‌باره‌ی داخستنی ئه‌كاوانته‌كان دیاریكرد و دواتر ئه‌م دانیشتنانه‌ له‌ هاوین راوه‌ستان و داخستنی ئه‌كاوانتی ئه‌كته‌رانی فیلمی پۆرن تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌.
 





ئەم هەواڵە 4897جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad