English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو بروسکەی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە
2019-12-09 [11:07 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان، لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو عەبدوڵڵا عومەر سەوەر شێخ شێروانی

بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی(مام عەبدوڵڵا عومەر سەوەر شێخ شێروانی)مان پێگەیشت.

خۆمان بە هاوبەشی خەمی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەزانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین.

خودای گەورە دڵنەوایی و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بكات.

اناللە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
٩ـی ١٢ـی ٢٠١٩

 

ـ....................................................................

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان، لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو حاجی فاتیمە وەرتێ

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(حاجی فاتیمە وەرتێ) دایكی سێ شەهیدی قارەمانی رێگەی ئازادی كوردستانمان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ماڵباتە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

خودای گەورە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەكتان ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بكات.

اناللە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
٩ـی ١٢ـی ٢٠١٩





ئەم هەواڵە 2536جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad