English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
  باشترین ئۆتۆمبێلی ساڵ له‌ یابان هه‌ڵبژێردرا
2019-12-09 [12:28 PM]

Z.N.A



ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ جیهانی ئۆتۆمبێل: باشترین ئۆتۆمبێلی ساڵی ژاپۆن ئاشكرا كرا، ئاماده‌كاری جاگوار (مۆدیلی ئێف تایپ) بۆ ركابه‌ری پۆرشه، ئاگادار كردنه‌وه‌ی گۆرانكارییه‌كان وه‌كوو به‌رنامه‌ی 52 ملیارد دۆلاری هیوندای بۆ دروست كردنی مۆدیله‌كانی نوێ و پێشكه‌وتووی ئۆتۆمبێل. 

این نسل از جگوار اف-تایپ در سال ۲۰۱۳ به بازار عرضه شد


‌ تویوتا له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌م دێت
له‌ رێوره‌سمی هه‌ڵبژاردنی باشترین ئۆتۆمبێلی ساڵ كه‌ له‌مانگی 12ی ئه‌مساڵ له‌ شاری توكیۆ به‌رێوه‌چوو خه‌ڵاتی باشترین ئۆتۆمبێلی ساڵ RAV4  به‌ده‌ستی هێناوه‌.
ئۆتۆمبێلی ساڵی ژاپۆن به‌ ده‌نگدانی نزیكه‌ی 60  دادوه‌ر هه‌ڵبژێردرا كه‌ چه‌ند كه‌سایه‌تی جیاوازی تێدا بوو كه‌ رۆژنامه‌نووسانی به‌ناوبانگی تایبه‌ت به‌ بواری ئۆتۆمبێل بوون، له‌م رێوره‌سمه‌ چله‌مین ساڵیادی خۆیان به‌رز راگرت.
 تویوتا له‌ ده‌ ئۆتۆمبێلی كه‌ گه‌یشتبوونه‌ قۆناغی كۆتایی ده‌نگدانه‌كه‌ دوو دادوه‌ری هه‌بوو جگه‌ له‌ RAV4 مۆدیلی كرۆلا ش ركابه‌ری باشترین ئۆتۆمبێلی ده‌كرد.
گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبێلی ژاپۆن، له‌ ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وتووترین و یه‌كه‌مه‌كانی كۆمپانیای ناوبراوه‌ و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه‌ تا ئێستا هه‌شت جار بووه‌ته‌ ئۆتۆمبێلی ساڵی ژاپۆن.
له‌ ده‌ ساڵی رابردوو ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ كه‌ تویوتا له‌ ده‌نگدانه‌كه‌ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

ب‌ام‌و سری ۳ بهترین ماشین وارداتی سال شد
 BMW3 و مارسدیس A كلاس هه‌روه‌ها جیپ رانگلر و جاگواری كاره‌بایی ئای پیس چوار ئۆتۆمبێل بوون كه‌ له‌ ژاپۆن به‌رهه‌م نایه‌ن و ژاپۆنی نه‌بوون و ئه‌مساڵ گه‌یشتوونه‌ته‌ قۆناغی كۆتایی. 
دوای تویوتا RAV4 مازدار 3 پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێناوه‌ و BMW3 پله‌ی سێیه‌می وه‌كوو ئۆتۆمبێلی هاورده‌ به‌ده‌ست هێنا‌.
پس از تویوتا RAV4، مزدا ۳ به مقام دوم دست یافت و ب‌ام‌و سری ۳ با کسب مقام سوم به عنوان بهترین ماشین وارداتی انتخاب شد.





ئەم هەواڵە 8011جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad