English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خراپترین خۆراکەکان بۆ پێش نوستن
2019-12-10 [11:01 AM]

هەولێر ــ ZNA



هەمیشە پسپۆرانی بوارى خۆراک و تەندروستی ئاگادارمان دەکەنەوە لەو خواردنانەى بەسودن بۆ خەوتن و یارمەتیت دەدەن خەوێکی ئارامت هەبێت، لە لایەکی تریشەوە چەندان خۆراک هەن کە زیانیان هەیە و دەبێت دوربکەونەوە لێیان، خۆراکەکان کار دەکەنە سەر سیستمی هەرس و لەو رێگایەشەوە کاریگەریان دەبێت لەسەر هەمو بەشەکانى تر و تەنانەت دەکرێت ببنە هۆى تێکچون یان رێکبونەوەى خەوتنیشت.

سەوزەواتەکان
باشترە لە ژەمی نیوەرۆدا بخورێت و سودیکی زۆریان دەبێت، بەڵام ئەگەر لە شەواندا بخورێت زیان دەگەیەنێن بە کرداری هەرس و رێگە نادات خەویکی ئارامت هەبێت بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە ریشاڵیان تێدایە.

گۆشتی سور
ریژەیەکی زۆر لە پرۆتینیان تێدایە هەمان زیانی سەوزەواتەکانی دەبێت لەسەر جەستە.

ئاوی تەماتە
رێژەیەکی زۆر لە ئەسیدی تێدایە، ئەگەر لە شەواندا بخورێت لە بەیانیاندا دڵە کزێ دروست دەکات، باشترە لانی کەم سێ کاتژمێر پش نوستن بخورێت.

گۆشتی ئامادەکراو و پەنیر
لە ژەمی ئیواراندا هەڵبژاردنیکی باش نیە، رێگە نادات بە ئارامی بخەوێت و کاتێکی زیاتر بەئاگا دەبیت، لەش بە چالاکی دەهێڵێتەوە.

شوکولاتەی رەش
رێژەی ئەسیدی تیدایە، جگە لەوەش وزەیەکی زۆری تێدایە کە بۆ ماوەیەکی زیاتر بە ئاگادەبیت و رێگە نادات بە ئارامی بخەویت.

کحول
کاریگەری نیگەتیڤی لەسەر سیستمی خەو دەبێت دەبێتە هۆی تێکدانی سیستمی خەو.

سۆدە
ئەو خۆراکانەی رێژەیەکی زۆر لە سۆدەیان تێدایە وەکو خواردنەوە گازیەکان، کاریگەری نەرێنیان لەسەر جەستە دەبێت بە تایبەتی لە شەواندا هەست بە نائارامی دەکەیت.

شەربەتی پرتەقاڵ
سودیکی زۆری هەیە بەڵام لە شەواندا زیانی دەبێت، چونکە ریژەیەکی زۆر لە ئەسید و شەکری تێدایە





ئەم هەواڵە 7726جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad