English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو هۆكارانەی ئەگەری توشبون بە نەخۆشیەكانی دڵ زیاد دەكەن
2019-12-10 [12:16 PM]

هەولێر ــ ZNA



نەخۆشی دڵ یەکێکە لەو نەخۆشیانەی بە گشتی لە هەمو تەمەنێکدا هەیە و لەناو خەڵکیدا باوە، چەندین هۆکاری جیاواز هەیە کە ئەگەری توشبون بەم نەخۆشیە زیاد دەکات، بەڕێوبەرایەتی تەندروستی گشتی سلێمانی ئەو هۆکارنەی بڵاوکردوەتەوە کە ئەگەری توشبون بە نەخۆشی دڵ زیاد دەکەن.

یەکەم: تەمەن
هەڵكشانی تەمەن مەترسی تێكچون و تەسكبونەوەی خوێنبەرەكان و تێكچونی ماسولكەی دڵ زیاد دەكات.

دوەم: ڕەگەز
ئەگەری توشبونی پیاوان بەنەخۆشیەكانی دڵ زیاترە.

سێیەم: مێژوی خێزان
بونی نەخۆشی دڵ لەناو خێزان ئەگەری توشبون بەو نەخۆشیە زیاد دەكات.

چوارەم: جگەرەكێشان
ماددەی نیكۆتین دەبێتە هۆی كشانی دەمارەكان و دوەم ئۆكسیدی كاربۆن زیان بەناوپۆشی دەمارەكان دەگەیەنێت وادەكات رەق بێت، بۆیە رێژەی توشبون بە جەڵتەی دڵ لای كەسانی جگەرەكێش زیاترە.

پێنجەم: هەندێك دەرمان و چارەسەری كیمیایی و تیشك 
هەندێك كات ئەو جۆرە چارەسەرانە مەترسی توشبون بەنەخۆشیەكانی دڵ و دەمارەكان زیاددەكات.

شەشەم: سیستمی خۆراك
پەیڕەوكردنی سیستمی خۆراكی دەوڵەمەند بەچەوری و خوێ و شەكر و كۆلیسترۆل ئەگەری توشبون بەنەخۆشیەكانی دڵ زیاد دەكات.

حەوتەم: بەرزەپەستانی خوێن
ئەگەر چارەسەرنەكرێت دەبێتە هۆی رەقبون و تەسكبونەوەی دەمارەكان.

هەشتەم: بەرزی رێژەی كۆلیسترۆل لەخوێن
دەبێتە هۆی كۆبونەوەی چەوری و رەقبونی خوێنەبەرەكان.

نۆیەم: شەكرە
ئەم نەخۆشیە و قەڵەوی و بەرزەپەستانی خوێن یەكێكن لەو هۆكارانەی ئەگەری توشبون بەنەخۆشیەكانی دڵ زیادەكات.

دەیەم: كەمی جوڵە و فشاری دەرونی
ئەم هۆكارانە دەبنە هۆی تێكچونی دەمارەكان و سەرهەڵدانی كێشەی دیكە كەدەبنە هۆی توشبون بەنەخۆشیەكانی دڵ.

یانزەیەم: پشتگوێخستنی پاكوخاوێنی
نەشۆردنی بەردەوامی دەستەكان و نەگرتنەبەری رێوشوێنی تەندروستی بۆ خۆپاراستن لەتوشبون بە ڤایرۆس و بەكتریا مەترسی توشبون بەنەخۆشیەكانی دڵ زیاد دەكات.





ئەم هەواڵە 7666جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad