English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوده‌ تەندروستیەکانی ماست
2019-12-10 [01:18 AM]

هەولێر ــ ZNA


ماست جگە لەوەی تامێکی خۆشی هەیە، چەندین سودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B B12، کالسیۆم، پرۆتین، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، سودەکانی بریتین لە.

یەکەم: خواردنی ماست ڕێگری ده‌كات له‌ كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ ناوچه‌ی كه‌مه‌ر و یارمەتیدەرە بۆ دابەزین کێش.

دوەم: ماست كۆمه‌ڵه‌ به‌كتریای سود به‌خشی تێدایه‌ یارمەتی كراداری هه‌رس دەدەن و ڕێگرن له‌ ئاوسان، هه‌روه‌ها گه‌ده‌ پاك ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ پاشه‌ڕۆی زیان به‌خش.

سێیەم: پێكهاته‌كانی ماست چه‌وری ماسولكه‌كان ده‌سوتێنێت و ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات چونكه‌ ماست ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كالیسیۆم كه‌ یاریده‌ده‌ره‌ له‌ سوتاندن و به‌كارهێنانی چه‌وری.

چوارەم: ماست مه‌ترسییه‌كانی سه‌ره‌تانی كۆڵۆن كه‌م ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێز ده‌كات.

پێنجەم: پێكهاته‌كانی ماست ڕۆڵ ده‌بینێت له‌ دابه‌زاندنی ئاستی جۆره‌ خراپه‌كانی چه‌وری(LDL) له‌ خوێندا.

شەشەم: به‌رگری لەش بەهێزدەکات بەهۆی مادە خۆراکەکانیەوە.

حەوتەم: رێگر ده‌بێت له‌ كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ دیواری لوله‌كانی خوێن، به‌تایبه‌ت ئه‌و خوێنبه‌رانه‌ی كه‌ خوێن بۆ دڵ و مێشك ده‌به‌ن.

هەشتەم: هه‌ندێک پڕۆتین له‌ پێكهاته‌ی ماستدا هه‌یه‌ كه‌ په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت.

نۆیەم: گه‌ده‌ به‌هێز ده‌كات و رێگری ده‌كات له‌ سكچون و پله‌یگه‌رمی له‌ش جێگیر ده‌كات.

دەیەم: ئێسكه‌كانی له‌ش به‌هێز ده‌كات و ڕێگی ده‌كات له‌ پوكانه‌وه‌ی ئێسكه‌كان 
چونكه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر كالیسیۆمی تێدایه‌، بەسودە بۆبه‌هێز كردنی ددانه‌كان.





ئەم هەواڵە 7666جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad